یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوەو چەند پرسێکی گرنگ و هەنوکەیی تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێکی زانستی تایبەت بە پێکەوەژیان لە زانکۆی نۆڵج دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سیمینارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەسەر رووداوەکانی حەلەب پەیامێک بڵاو دەکاتەوەو ئیدانەی هێڕشی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2025 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2025دا    *****    *****   ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان (46) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   کۆتا کۆبونەوەی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد زێباری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: بۆ دوورکەوتنەوە لە توندڕەوی پێویستیمان بە تێگەیشتنی دروست و زانستی هەیە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام   
یه‌كێتی زانایان: توركیا‌و ئێران حورمه‌تی مانگی رمه‌زان ده‌شكێنن
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/08/2011 : 00:39:36
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ نامه‌كیدا، كه‌ بڕیاره‌ یه‌كێتی زانایان له‌ رێگای كونسولخانه‌ی توركیا‌و ئێران بۆ حكومه‌تی توركیا‌و ئێرانی بنێرێت، به‌ تووندی ئیدانه‌ی هێڕشه‌كانی توركیا‌و ئێران ده‌كات‌و، داوای راگرتنی هێڕشه‌كانیش ده‌كات، كه‌ له‌ نامه‌كه‌دا هاتووه‌:

له‌ دوای ده‌رچوونی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌ توركیا خه‌ڵكێكی زۆر هیوای پێیان هه‌بوو گۆڕانكارییه‌كی جه‌وهه‌ری له‌ سیاسیه‌تیاندا بكرێت، له‌وه‌ش به‌ گه‌واهی شاره‌زایان توانی هه‌نگاوی باش بهاوێژێت، ئێرانیش به‌و پێیه‌ی خۆی به‌ حكومه‌تێكی ئیسلامی ده‌زانێت، چاوه‌ڕێ‌ ده‌كرا ده‌ست بۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی نه‌بات‌و، مافی دراوسێیه‌تی پێشێل نه‌كت‌و، هیچ نه‌بێت حورمه‌تی مانگی ره‌مه‌زان بگرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان پێی هه‌ڵستان، به‌ داخه‌وه‌، به‌شێكی زۆری ئه‌و خه‌ونانه‌ی خه‌ڵك به‌ توركیای ده‌دیت پوكانه‌وه‌، ئێرانیش ره‌چاوی هیچ به‌هایه‌كی ئیسلامی نه‌كرد، چونكه‌ له‌و كاته‌ی توركیا داوا له‌ سوریا ده‌كات ده‌ست له‌ كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل‌و مه‌ده‌نی بكێشێته‌وه‌، هه‌روه‌ها دژایه‌تی ئیسرائیل ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستین شه‌هید‌و بریندار ده‌كات، كه‌چی شان به‌ شانی ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستانی ئێراق به‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، به‌بێ‌ گوێدانه‌ هیلاكی‌و ماندوبوونی هاوڵاتیان له‌ مانگی ره‌مه‌زان، ژیان‌و گوزه‌رانی ساده‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی تێك ده‌ده‌ن‌و، ترس‌و دڵه‌ڕاوكێیان خستۆته‌ ناو دڵی هاووڵاتیانی رۆژوه‌وان‌و سه‌دان هاووڵاتی به‌و مانگی ره‌مه‌زانه‌ ئاواره‌بوون‌و ماڵ‌و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌‌و زیانێكی زۆریشیان به‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و كاره‌ نه‌ك ته‌نها له‌ ره‌مه‌زان به‌ڵكو هه‌موو كاتێك تاوانه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان بۆ وڵاتانێكی ئیسلامی چه‌ندان جار تاوانه‌‌و. ناچێته‌ ژێر هیچ پره‌نسیپێكی ئایینی‌و مرۆیی، چونكه‌ له‌و پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بووه‌ته‌ قوربانی.

بۆیه‌ لێره‌وه‌ به‌ناوی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وێڕای ئیدانه‌كردنمان بۆ تۆقاندن‌و ترساندن‌و لێدانی خه‌ڵكی بێ تاوان، داوا له‌ حكومه‌تی توركیا‌و ئێران ده‌كه‌ین هێڕشه‌كانیان رابگرن، چونكه‌ جگه‌ له‌ رق‌و كینه‌ هیچ شتێكی دیكه‌ به‌رهه‌م ناهێنن‌و، چه‌ندان ده‌قی ئیسلامی راشكاوانه‌ش پێشێل ده‌كه‌ن.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
20/8/2011