یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو دیاری دەکات    *****    *****   لە ژێر چاودێری یەکێتی زانایان سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان) بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان لە پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هاوچەرخ و پەیوەندیدار تاوتوێ دەکات    *****    *****   کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەر کراو بڕیاری پێویست دەرچوو    *****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات   
به‌رواری دابه‌زاندن: 2019-12-13
مافی مرۆڤ لە ڕوانگەی ئیسلام

بەو پێیەی ئیسلام دواهەمین پەیامی خواوەندە بۆ مرۆڤایەتی و ئاینێکی جیهانیە، هەموو مافەکان لە خۆ دەگرێت و دەستەبەری دەکات لە پێناو ژیانێکی پڕ لە ڕێزو شایستەیی، ئیسلام رێزی زۆری بۆ مرۆڤ داناوەو بەپێی زۆر دەق مرۆڤ پێگەو حوڕمەتی تایبەتی هەیە، خوای گەورە دەفەرموێت: (وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ وَحَمَلْنَاهُمْ فِي البَرِّ وَالْبَحْرِ وَرَزَقْنَاهُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى كَثِيرٍ مِّمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا) الإسراء: 70.
هەروەها کاتێ پێغەمبەر (د.خ) تەوافی کەعبەی کردووە فەرمویەتی: "مَا أَطْيَبَكِ وَأَطْيَبَ رِيحَكِ مَا أَعْظَمَكِ وَأَعْظَمَ حُرْمَتَكِ وَالَّذِى نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لَحُرْمَةُ الْمُؤْمِنِ أَعْظَمُ عِنْدَ الله حُرْمَةً مِنْكِ مَالِهِ وَدَمِهِ وَأَنْ نَظُنَّ بِهِ إِلاَّ خَيْرًا"
ئیسلام هەموو مافەکانی بۆ مرۆڤ دیاریکردوەو زۆریش پێداگیری لەوە دەکات ئەو مافانە پارێزراو بن. هەندێ لەو مافانە:
۱- مافی ژیان: ئیسلام ژیانی مرۆڤەکان بە پیرۆز تەماشا دەکات، ریگە نادا هیچ جۆرە هەڕەشەو دەستدرێژیەکی نکرێتە سەر، (مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا) المائدة: 32. هەروەها هاتووە: (وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلاَّ بِالْحَقِّ)الأنعام: 151.
ئیسلام سەرجەم مافەکانی ئادەمیزاد دەپارێزێت، ئیتر ماددی بێت یان مەعنەوی، تەنانەت رێز لە مرۆڤ دەگرێت دوای مردنیشی وەک پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێ: "إِذَا كَفَّنَ أَحَدُكُمْ أَخَاهُ فَلْيُحَسِّنْ كَفَنَهُ".
۲- مافی ئازادی : وەک چۆن ژیانی موقەدسە ئازادی مرۆڤەکانیش پیرۆزە، چ ئازادی کەسی بێت یان ڕا دەربڕین، بەڵام لەچوارچیوەی سنورو ماف، نەک پێشێل کردنی مافی بەرامبەر، ناکرێ هیچ جۆرە زۆر لێکردن و توندیەک بەکار بێت (لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ) البقرة /۲٥٦.
خەلیفەی عادلیش(عومەری كوری خطاب) دەڵێت: "متى استعبدتم الناس وقد ولدتهم ٲمهاتهم ٲحرارا". بۆیە هیچ گەلێک بۆی نیە هێرشی داگیرکەرانە بکاتە سەر گەلێکی ترو شارو گوندو ئاوەدانی کاول بکات.
۳- مافی یەکسانی: هەموو مرۆڤەکان لە بەرامبەر شەریعەتی ئیسلامدا یەکسانن، خوای گەورە دەفەرموێت: (يا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ) الحجرات: 13.
هەروەها پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت: "لا فضل لعربي على عجمي ولا لعجمي على عربي، ولا لأحمر على ٲسود، ولا لأسود على ٲحمر ٳلا بالتقوى". مرۆڤەکان هەموویان لە بەهای مرۆڤبووندا یەکسانن، وەک دەفەرموێ: "أَنْتُمْ بَنُو آدَمَ وَآدَمُ مِنْ تُرَابٍ". هەموو تاكێک مافی ئەوەی هەیە کە سوود وەرگرێت لەداهاتە مادیەکانی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی ڕەخساندنی هەلی کاری گونجاو بۆی وەک خوا دەفەرموێت: (فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِنْ رِزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ)الملک:۱٥.
٤ - مافی دادپەروەری: هاوڵاتی مافی خۆیەتی داکۆکی لە خۆی بکات و ستەم و خراپە لە خۆی دور بخاتەوە (لَا يُحِبُّ اللَّهُ الْجَهْرَ بِالسُّوءِ مِنَ الْقَوْلِ إِلَّا مَنْ ظُلِمَ)النساء: ۱٤۸.
٥- مافی ئادەمیزادە پارێزگاری لە ناموس و شەرەف و کەسایەتی خۆی بکات، وە دەبێ ئەو مافە هەموو کات پارێزراو بێت، وەک پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت: "كُلُّ الْمُسْلِمِ عَلَى الْمُسْلِمِ حَرَامٌ دَمُهُ وَمَالُهُ وَعِرْضُهُ". وە دەفەرموێ: "الْمُسْلِمُ أَخُو الْمُسْلِمِ لاَ يَظْلِمُهُ وَلاَ يَخْذُلُهُ وَلاَ يَحْقِرُهُ" .
کەواتە ئیسلام هەموو مافێکی بە مرۆڤ داوە، لە پێناو رێکخستنی ئەو مافانە شەریعەتی ناردووە، وە سزای توندی دیاری کردووە بۆ ئەوانەی مافەکان پێشێل دەکەن.
خوای گەورە دەفەرموێ: (يا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَسْخَرْ قَوْمٌ مِّن قَوْمٍ عَسَى أَن يَكُونُوا خَيْرًا مِّنْهُمْ وَلَا نِسَاءٌ مِّن نِّسَاءٍ عَسَى أَن يَكُنَّ خَيْرًا مِّنْهُنَّ وَلَا تَلْمِزُوا أَنْفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا بِالأَلْقَابِ بِئْسَ الاسْمُ الفُسُوقُ بَعْدَ الإِيمَانِ وَمَن لَّمْ يَتُبْ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ) الحجرات: 11.