یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئازاد مستەفا لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمی (پێکەوەژیان لە کوردستان، کاریگەریە ئەرێنیەکانی لە رابردوو و ئێستادا) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەیاوەری شاندێک سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی قەزای شەقڵاوە دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   مامۆستا مەلا رەسول کانی کوردەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی شەقڵاوەو لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ناوچەی زانایانی خانەقین دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قەڕناقەوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک سەردانی هەردوو بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێرو دەوروبەر دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر دەکات   
   ♦   بمانناسه‌

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان


رێكخراوێكی پیشه‌یی تایبه‌ت به‌ كاروباری زانایانی ئایینی كوردستانه‌، باره‌گای سه‌ره‌کی له‌ هه‌ولێره‌، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ رۆژی (21/9/1970) له‌ گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر به‌ چاودێری‌و ئاماده‌بوونی مه‌لا مسته‌فای بارزانی دامه‌زراوه‌.


هه‌یكه‌لی یه‌كێتی زانایان له‌م به‌شانه‌ پێك دێت:

1/ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی.

2/ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی.

3/ لق.

4/ ناوچه‌.


تا ئێستا شه‌ش كۆنگره‌ی ئه‌نجام داوه‌.

17 لقی له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

به‌شێكی تایبه‌ت به‌ فه‌تواشی هه‌یه‌ به‌ناوی (فه‌توا) كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا، كه‌ له‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان داده‌نیشن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ سه‌رجه‌م لقه‌كانی لێژنه‌ی فه‌توایان هه‌یه‌.

یه‌كێتی زانایان خاوه‌نی پۆلێك شه‌هید‌و قوربانییه‌، که‌ هه‌ندێکیان شه‌هیدی پێشمه‌رگایه‌تی و هه‌ندێکیان شه‌هیدی تیرۆرن.

له‌ هه‌ر سێ‌ بواری ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و پیشه‌یی كار ده‌كات.

بواری ئایینی تایبه‌ته‌ به‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام، له‌ بواری نه‌ته‌وه‌ییش وه‌ك هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆشی‌و ناخۆشیه‌كانی گه‌له‌كه‌ی ده‌بێت، له‌ بواری پیشه‌ییش پارێزگاری له‌ مافه‌كانی زانایانی ئایینی ده‌كات.