یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان   
لقی سۆران گه‌شتێكی به‌هاری بۆده‌ڤه‌ری بارزان ئه‌نجامدا
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/05/2011 : 13:23:33
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لارسول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
به‌رواری 28/4/2011پێنچ شه‌ممه‌ لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌به‌شداری زیاترله‌سه‌دزانای ئاینی سنوره‌كه‌ گه‌شتێكی سازكردبۆده‌ڤه‌ری بارزان.

له‌سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه‌داستافی لق وبه‌شداربوان به‌گه‌یشتنیان بۆشارۆچكه‌ی بلێ‌ ده‌زگای رۆشنبیری هه‌رمانیان له‌وده‌ڤه‌ره‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌وله‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگامامۆستا(فاخرعلی عارف) وكارمه‌ندانی ده‌زگاكه‌ به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.پاش دانیشتنێك سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ده‌زگاكه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایانی ئاینی به‌سه‌ركرانه‌وه‌وخۆشحالبوون به‌وپێشوازیه‌گه‌رمه‌وهه‌بوونی ده‌زگای هه‌رمان كه‌ده‌زگایه‌كی چالاكی رۆشنبیری وراگه‌یاندنه‌ له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌خزمه‌ت به‌دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ده‌كات .له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رو كارمه‌ندان سوپاسگوزاربوون بۆئه‌وسه‌ردانه‌ی زانایان وهیوای سه‌ركه‌وتنایان بۆخواستن .

دواترشاندی گه‌شتیاری سه‌ردانی ئه‌وگۆرستانه‌ی كردكه‌روفاتی 500شه‌هیدی زینده‌ به‌چالكراوی خه‌لكی بارزانی تێدانێژراوه‌.له‌وێوه‌ سوره‌تی فاتحایان كرده‌ دیاری بۆگیانی پاكیان ‌وله‌خوای گه‌وره‌ پارانه‌وه‌ كه‌ملله‌تی كوردجارێكیترتووشی له‌وجۆره‌ كاره‌ساته‌ گه‌وره‌ نه‌بێته‌وه‌ورووداوه‌كانی ئه‌نفال ببێته‌ هانده‌ری برایه‌تی وته‌بای له‌كوردستان .

پاشان شانده‌كه‌ به‌گه‌یشتنی بۆ بارزان به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن شێخ عبدلله بارزانی پێشوازی لێكراوله‌رێوره‌سمێكی شایسته‌داگلكۆی مه‌زاری خوالێخۆشبوومه‌لامسته‌فای بارزانی وكاك ئیدریسیان كرده‌ وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان وله‌وێشه‌وه‌ پاش خوێندنی چه‌ندئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆزسوره‌تی فاتحاوتاجه‌گولینه‌ی لقی سۆرانیان بۆگیانی پاكی هه‌ردووسه‌ركرده‌كرده‌ دیاری .دوای خوێندنی فاتحا به‌رێزمامۆستامه‌لاخالدمه‌له‌كی به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان وتارێكی پێشكه‌ش كردوتیایدارۆلی بارزانی به‌رزوگه‌وره‌راگرت له‌تێكۆشان وبه‌رخودانی له‌پێناو ئازادی وبه‌خته‌وه‌ری ملله‌ته‌كه‌ی وهه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌ مێژووی پڕسه‌روه‌ری بارزانی كردله‌بایه‌خدان وبه‌رزراگرتنی پێگه‌ی زانایانی ئاینی وپشتیوانی كردنیان ،كه‌گرێدانی زانایان له‌رێكخراوێكی وه‌ك یه‌كێتی زانایان یه‌كێك بووله‌ودلسۆزیانه‌ی كه‌مه‌لامسته‌فای بارزانی بۆئاینی ئیسلام وزانایان هه‌یبوو.

دواتربه‌رێزمه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عیدكارگێری لقی سۆران وبه‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران هه‌رله‌میانه‌ی رێوره‌سمه‌كه‌داوتارێكی پێشكه‌شكردوله‌سه‌رچه‌ندلایه‌نێكی په‌یوه‌ست به‌ئاین وجولانه‌وه‌ی سیاسی وسه‌یركردنی وه‌ك رێبه‌رێكی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌له‌كه‌مان هه‌لوه‌سته‌ی له‌سه‌رژیان وكه‌سایه‌تی بارزانی كردو هه‌بوونی ئه‌وده‌سكه‌وتانه‌ی كه‌ئه‌مرۆله‌كوردستان به‌دیده‌كرێن به‌به‌رهه‌می خه‌بات وماندوبوونی بارزانی له‌قه‌له‌مداووتیشی هه‌رئه‌وماندوبوون وخه‌بات وتێكۆشانه‌ورێزگرتنی تایبه‌تی خۆی بۆئیسلام وزانایانی ئاینی وایكردوه‌كه‌زانایان هه‌میشه‌ خۆیان به‌قه‌رزاری ئه‌و بزانن ووه‌ك وه‌فایه‌ك به‌رێزه‌وه‌سه‌یری رێبازه‌كه‌ی بكه‌ن وهه‌میشه‌ وه‌ك كه‌سێكی زیندووله‌نێویاده‌وه‌ریه‌كانیاندابمێنێته‌وه‌ .

پاش كۆتای هاتنی رێوره‌سمه‌كه‌ گه‌شتی زانایانی سنوری لقی سۆران تائێوارانێكی دره‌نگ به‌كه‌یف وشادی وخۆشیه‌وه‌ درێژه‌ی كێشاوبه‌خۆشحالی زانایانی به‌شداربووكۆتای به‌گه‌شته‌كه‌ هات .