به‌رواری4/5 خوێندنگه‌ی ئاینی پشده‌ر ڤیستیڤاڵێكی بۆفهرمودهكانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان د.خ سازكرد له‌قه‌ڵادزێ له‌هۆڵی ( فقێ أحمدی داره‌شمانه ) به سه‌رپه‌رشتی وزاره‌تی ئه‌وقاف .سه‌رجه‌م زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه وداموده‌زگا حكومی و حیزبی وچه‌ند ئه‌شڕاف وپیاوماقولێك بانگهێشت كرابون . شانگێكی لقیشـمان كه‌پێكهاتبو له‌به‌رپرسی لـــق وكارێڕان لیژنه‌ی فتواولێپرسراوی ناوچه‌ی قڵادزێی زانایانمان به‌شداری كرد . وه‌چه‌ندین ووتاری تێدا پێشكه‌ش كرا ولێپرسراوی لقیشمان به‌وتارێك به‌شداری كرد كه‌تێیدا پاش ده‌ستخۆشی له ستافی ئاماده‌كار چه‌ند ئایه‌ت وفرمودهی هێنایه‌وه كه‌ئاماژه به‌گه‌وره‌یی و گرنگی قورئان وسوننه‌ت ئه‌كات كهسهرچاوهییاساو ته‌شریعی ئیسلامین و (اجماع وقیاس )یش لهژێرسێبهرو ڕۆشنایی ئه‌م دوانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.وه‌ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌پێویسته گه‌نجه‌كانمان دوانه‌كه‌ون له‌كاروانی ده‌وڵه‌تان بۆ له‌به‌ركردنی قورئان و سوننه‌ت .هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شی كرد كه بونی مه‌ڕجه‌عیه‌ت ویه‌ك فتوای ـ به‌ته‌نسیق له‌گه‌ڵ زانایان ووزاره‌تی ئه‌وقاف ـ كارێكی پێویسته بۆیهكڕیزی گه‌له‌كه‌مان وه‌ئه‌مه‌ش بهوهئهكرێت كه‌گوێڕایه‌ڵی وشوێنكه‌وته‌ی زانا پایه‌به‌رزه‌كان و پێشینه‌كانمان بكه‌وین كه‌ئه‌وان زۆربه‌باشی لهقوڕئانوسوننهت حاڵی‌بوون پاش تهقواوماندوبونێكی زۆر یاساكان وشهریعهتیان هه‌ڵێنجاوه.بۆیه هه‌ركه‌سێك ( موجته‌هید ) نه‌بێت ونه‌زانێت ناچار ئه‌بێت كه شوێنكه‌وته بێت . ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌وه‌ی كه‌زیاتر ڤیستیڤاڵه‌كه‌ی ڕازاندهوهئهوهبو كه ( شه‌هاده‌ی فه‌خری ) درایه 16 مامۆستای به‌ته‌مه‌نی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان كه‌نزیكه‌ی نیوسه‌ده ژیانی خۆیان ته‌رخان كردووهبۆخزمهتی ئیسلام و گه‌له‌كه‌یان وئێستاش به‌رده‌وامن .
|