ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
رۆژی سێ شه‌ممه 10/5/2011 له باره‌گای لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی كوردستان سیمینارێك سازكرا سه‌باره‌ت به چه‌ند پرس و بابه‌تێكی ئافره‌تان و ژنان كه نوێنه‌ری هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتی ژنان و خوشكانی ئیسلامی و ڕێكخرا‌وی ئاسو‌وده و كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ و قوتابیانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی تێیدا ئاماده‌بو‌ون .
شایه‌نی باسه ما‌وه‌ی كاتژمێر و نیوێك سیمیناره‌كه به‌رده‌وام بو‌و كه هه‌ر یه‌ك مامۆستا شێخ وهاب سه‌نگا‌وی و مامۆستا مه‌لا وه‌یسی و مامۆستا عمر كارێزه‌یی به‌شدارییه‌كی به‌رچا‌ویان هه‌بو‌و له‌و سیمیناره‌دا كه له ڕ‌وانگه‌ی ئیسلامه‌وه تیشكیان خسته سه‌ر مافه‌كانی ئافره‌تان به‌گشتی و كێشه‌ی قه‌یره‌یی و ته‌ڵاق و خه‌ته‌نه‌ی ئافره‌تان و پاشتر له‌لایه‌ن نوێنه‌ری هه‌ر یه‌ك له‌و ڕێكخرا‌وانه‌وه گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرا، هه‌ر‌وه‌ها له‌و سیمیناره‌دا بڕیار درا له پێنا‌و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی سنوره‌كه گرنگی به‌و جۆره سیمینارانه بدرێت و له‌داهاتو‌ودا درێژه‌یان هه‌بێت .
|