رۆژی 11/7/2011 شاندێك له رۆشنبیر‌و كه‌سایه‌تی‌و زانایانی پارێزگای دیاله سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا، كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، شاندی میوان وێڕای ده‌ربڕینی سهرسامیو خۆشحاڵَی خۆیان به ئاوه‌دانی كوردستان‌و، رازاوهییو ئارامی پایته‌ختی هه‌رێم، دهستخۆشیو خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا به‌رامبه‌ر به ههوڵو چاڵاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان‌و، گهرموگوڕیو توانای زانایانی ئایینی كوردستان له كۆكردنه‌وه‌و یهكدهنگكردنی جه‌ماوه‌ری موسڵمانی كوردستان، له هه‌ڵوێسته نیشتیمانی‌و ئایینیه‌كان‌و، هه‌ستكردن به بهرسیاریهتیو تێكۆشانی یه‌كێتی زانایانیان له‌م پێناوه‌دا، به گرنگ‌و پێویست پێناسه‌كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی دانێشتنهكهدا، گرنگی ههماههنگیو تێكه‌ڵبوونی زانایانی ئایینی له‌گه‌ڵ تێكڕای پێكهاته‌و، چینه جیاوازه‌كان، وێڕای جیاوازی نه‌ته‌وه به هۆكاری سه‌ره‌كی پێكه‌وه‌ژیانی دۆستانه‌ی گه‌لانی موسڵمان پێناسه‌كرا.
|