یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان   
به‌رپرسی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تان سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/07/2011 : 13:33:52
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12/7/2011 له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له‌ لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، به‌ڕێزان ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، پێشوازی كرا له‌ به‌ڕێز جوان پشتیوان به‌رپرسی رێكخراوی تواناسازی ئافره‌تان.

ئه‌مه‌و له‌ دانیشتنێكدا، باس له‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ به‌ڕێوه‌چوونی خولی زیاتر بۆ زانایانی ئایینی كرا، كه‌ پێشتر ژماره‌یه‌ك خول به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌ردولا بۆ ژماره‌یه‌ك زانای ئاینی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێم سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌.

شایانی باسه‌: هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا، كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا، خولێكی فراوانتر كه‌ 40 مامۆستای ئایینی له‌ خۆبگرێ‌‌و، به‌ به‌شداری زانایانی هه‌ریه‌ك، له‌ شاری هه‌ولێرو، كۆیه‌و، سۆران‌و، خه‌بات‌و، شه‌قڵاوه‌، بكرێته‌وه‌‌و، دواتر مامۆستایانی به‌شداربوو له‌سنووری خۆیان خولی هاوشێوه‌ به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی، ته‌واوی پشتیوانی‌و هاوكاری یه‌كێتی زانایانی بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆِشنبیری دروست نیشانداو، كارو هه‌وڵه‌كانی رێكخراوی ناوبراویشی له‌م بواره‌دا به‌ گرنگ‌و پێویست پێناسه‌ كرد‌و، بوونی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی نێوان رێكخراوه‌كه‌و یه‌كێتی زانایان به‌ سوپاسه‌وه‌ به‌ به‌رزه‌وه‌ نرخاند.