ئه‌و كاره‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی كردی وا ده‌كات مرۆڤ متمانه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌مێنێت، كه قسه بۆ رۆژنامه‌كان بكات‌و، رۆژنامه‌گه‌ری كوردیش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
ئه‌وانه قسه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د پێنجوێنین، كه تایبه‌ت به دیمانه‌یه‌كی خۆی كردی، كه رۆژنامه‌ی هاووڵاتی بڵاوی كردبووه‌وه، رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ناوی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د پێنجوێنی به دكتۆر هێنابوو، هه‌روه‌ها هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی سێكسی خستبووه سه‌ر زاری مامۆستا.
له‌و باره‌وه مامۆستا محه‌مه‌د له لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان ده‌ڵێت: من هیچ قسه‌م بۆ رۆژنامه‌ی هاووڵاتی نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی من نووسیم كه به دهستخهتو چاپكراوی له‌لامه بۆ گۆڤاری (چه‌تر) بووه، نه‌ك رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، هه‌روه‌ها من هێشتا قوتابی دكتۆرام نه‌ك دكتۆر بۆیه ئه‌وه‌شیان خستبووه پاڵه منه‌وه، هه‌روه‌ها من قسه‌كانم به‌ناوی خۆمه‌وه كردبوو نه‌ك به‌ناوی لێژنه‌ی فه‌تواوه، كه‌چی ئه‌وان نووسیبوویان ئه‌ندامی لێژنه‌ی فه‌توا، هه‌روه‌ها من به زمانێكی زانستی‌و كوردهواری به ئه‌ده‌ب نووسیبووم، كه‌چی ئه‌وان به كه‌یفی خۆیان وشه‌ی زمانه‌وانیان دانابوو، كه له‌وه‌دا مافی نووسه‌ره به چ زمانێك قسه ده‌كات، نه‌ك مافی رۆژنامه بێت زاراوه‌كانى ناو نووسین ده‌ستكاری بكات، بۆیه به‌ڕاستی ئه‌و كارانه منی زۆر نیگه‌ران كرد‌و، خه‌ریكه ده‌گه‌مه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی ناته‌ندروسته، بۆیه تا ده‌كرێت خۆی لێ ده‌پارێزم، تا ئه‌و كاته‌ی دڵنیا ده‌بم شته‌كان به ئهمانهتهوهو وه‌كو خۆی بڵاوده‌كرێنه‌وه، به‌تایبه‌تی هه‌ندێك مانشێت هه‌یه له خوێندنه‌وه‌ی دا مرۆڤ هه‌ست ده‌كات ئه‌وه‌نده‌ی ئامانج شكاندنی كه‌سه‌كانه، ئه‌وه‌نده ئامانج ناوه‌ڕۆكه‌كه نییه.
|