محمد كه‌ڵكه سماقی/ لقی سلێمانی:
ڕۆژی شه‌ممه‌به‌رواری 9/7/2011 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له‌به‌ڕێزان: لێپرسراوی لق مامۆستا مه‌لانه‌جمه‌دین قادر‌و، مامۆستا مه‌لا حه‌مید ڕه‌باتی و، مامۆستا مه‌لا مسته‌فا سابیر‌و، مامۆستا مه‌لا محمد كه‌ڵكه سماقی كارگێڕانی لق، سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا عبدالله سه‌عیدی قسرتی یان كرد، كه به‌ڕێزیان ماوه‌یه‌كی زۆره به‌هۆی نه‌خۆشی یه‌كی درێژخایه‌نه‌وه له‌سه‌ر جێگا كه‌وتوه.
ئه‌مه‌و له سه‌ردانی به‌رێزیاندا، مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین هه‌وڵ وكۆششه‌كانی مامۆستای به‌ڕێزی بهرزنرخاندو، هیوای سه‌رفرازی و له‌ش ساغی له‌خوای باڵاده‌ست بۆخواست، له لایه‌ن خۆشیه‌وه مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ی قسرتی، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به سه‌ردانه‌كه‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ زانایان خواست به‌تایبه‌تی ستافی تازه.
دوابه‌دوای سه‌ردانه‌كه، شاندی لقی ناوبراو، به بۆنه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری، سه‌ردانی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا سه‌عید هه‌مزه به‌رپرسی ناوچه‌ی 1ی زانایانیان كرد‌و، هیوای له‌ش ساغی وشیفایان بۆ به‌ڕێزیان خواست‌و، له برامبه‌ریشدا مامۆستای ناوبراو خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانه‌كه‌یان ده‌ربڕی.
|