راگه‌یاندنی شه‌قڵاوه:
سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 13/7/2011 شاندێكی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عوسمان و، مامۆستا مه‌لا سابیر‌و، مامۆستا مه‌لا یونس و، مامۆستا مه‌لا عه‌بدولهادی، به شداریكرد له پرسه‌ی برای به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا سادق خه‌تی له مزگه‌وتی (شێخ محی ا‌لدین) له شاری هه‌ولێر.
له لایه‌كی دیكه‌و، له رۆژی شه‌ممه 17/7/2011 شاندێكی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبو له كارگێڕانی لق و، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی فه‌توای سه‌ر به لقی شه‌قڵاوه، به‌شداریكرد له پرسه‌ی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا بوڕهان مامه‌جه‌لكه‌یی، له ناحیه‌ی باسرمه.
|