دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 17/7/2011 و له مزگه‌وتی شێخ ابراهیم له قه‌زای كه‌لار به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و جێگر و كارگێڕانی لق و ڕێبوارمستهفا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان و مامۆستا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عومره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ سه‌رجه‌م پێش نوێژ و ووتاربێژانی سنوری لقی گه‌رمیان ڕێكخرا ،
سه‌ره‌تا به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی گه‌رمیان به‌خێرهاتنی وه‌زیری ئه‌وقافی كرد‌و پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری به ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه وه‌زیری ئه‌وقاف و شاندی یاوه‌ری به‌خێرهێنا بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه و هیوای خواست سه‌ردانه‌كه‌ی ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی بۆ مامۆستایان و سنوره‌كه ، هه‌روه‌ها كورته‌یه‌كی له كار‌و چالاكیه‌كانی لق و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ ئه‌وقاف باس كرد و دواتر چه‌ند داواكارییه‌كی زانایانی له سنوره‌كه خسته‌ڕوو له‌وانه:
1- كاركردن بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی ساڵانێكی زۆره كارده‌كه‌ن و تا ئێستا دانه‌مه‌زراون ،
2- ته‌رخانكردنی زه‌وی نیشته‌جێبوون بۆ زانایانی ئاینی له سنوره‌كه‌دا كه تا ئێستا كارمه‌ندانی ئه‌وقاف له ناوچه‌كه‌دا لێی بێ به‌شن .
3- ته‌عدیل كردنی شه‌هاده بۆ ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی به ئیمام دامه‌زراون و خزمه‌تیان زۆره .
4- هه‌روه‌ها داوای له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كرد ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی كه فه‌رمانبه‌ری ئه‌وقاف نین حسبه الله ووتار ده‌خوێننه‌وه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌تیان پێ بدات كه ڕه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندێتی كوردستان و مه‌زهه‌بی په‌یڕه‌و كرا‌و بكه‌ن له شاره‌كاندا و جیاوازییه جوزئیهكانی فیقهی ئیسلامی قوڵ نه‌كه‌نه‌وه .
پاشان به‌ڕێز حاجی كامیل وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له ووته‌یه‌كدا سوپاسی مامۆستایانی ئاینی كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌و ئامادهبونهیان و پاشان باسی له‌چه‌ند خاڵێك كرد له‌وانه:
1- سه‌ره‌تا ڕۆڵی زانایانی به‌رزنرخاند له ده‌ڤه‌ره‌كه كه پێشه‌نگن له هه‌موو ڕویه‌كه‌وه
2-- پابه‌ند بوونی كارمه‌ندانی ئه‌قاف به ده‌وامه‌وه .
3- داوای له مامۆستایانی ئاماده‌بوو كرد كه خۆپارێز بن له فه‌توادان و مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان بۆ فه‌توادان به‌كارنه‌هێنن
4- هه‌روه‌ها داوای له زانایانی ئاینی كرد كه له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌شهیر به‌كه‌س نه‌كه‌ن و زمانی زبربهكارمههێنن .
5- هه‌روه‌ها موژده‌ی ئه‌وه‌ی به ئاماده‌بوان دا كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی په‌یمانگایه‌كی ئیسلامی دایه شانبه‌شانی پارێزگاكانی تری كوردستان
6- ته‌شجیع كردنی حكومه‌ت و هه‌ركه‌س و لایه‌نێك له ئه‌نجامدانی كاری باش و به‌سود و ده‌ستنیشانكردنی كه‌م و كورتیه‌كان له پێش هه‌موو كه‌سه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانی زانایانی ئاینی یه
7- ئه‌وه‌شی به زانایانی ئاینی ڕاگه‌یاند كه پێویسته له‌م ڕۆدا مامۆستایان زیاتر خۆیان ماندوبكهن له پێناو پێشكه‌شكردنی ووتارێكی ئاینی هاوچه‌رخی كاریگه‌ر.
له كۆتایشدا ئاماده‌بوان به سه‌رنج و پێشنیار‌و داواكارییه‌كانیان به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد
|