به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای حه‌مایل خان هاوسه‌ری مه‌لا مسته‌فای بارزانی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایان نامه‌یه‌كی ماته‌مینی ئاراسته‌ی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ* وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ)
به‌ڕێز جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی حه‌مایل خان هاوسه‌ری مه‌لا مسته‌فای بارزانی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی زانایان‌و دایكی به‌ڕێزتان، به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی جه‌نابتان‌و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌ین، له خوای گه‌وره داواكارین ئه‌و ئافره‌ته شۆڕشگێڕ‌و كوردپه‌روه‌ره به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات‌و، سه‌بووری ته‌واوی خانه‌واده‌كه‌تان بدات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئاینى یسلامی كوردستان
27/7/2010
|