یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان   
چالاكیه‌كانی لقی پشده‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/08/2011 : 15:36:08
قه‌باره‌ی فۆنت
لقی پشده‌ر ده‌ست خۆشیو پشتیوانی له‌مه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایان ئه‌كات
ستافی لقی پشده‌رمان ده‌ست خۆشیو پشتیوانی ته‌واوی له‌مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانمان ئه‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌مو بڕیارو یاسایه‌ك كه‌له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام مان و ئاینی زیاتر له‌ 95% خه‌ڵكی كوردوستانمان تێك نه‌كاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت دیارده‌ی له‌ش فرۆشیو هه‌ندێك بڕگه‌كانی یاسای توندو تیژی خێزانی هیوادارین كه‌زیاتر سه‌ركردایه‌تی زانایانمان هه‌میشه‌ ئاوا خاوه‌نی هاڵوێستو ئامۆژگاری كارێكی ڕاسته‌ قینه‌ بن بۆ حوكومه‌تو گه‌له‌كه‌یان به‌حه‌ق بڵێین حه‌قو به‌ناحه‌قیش بڵَێین ناحه‌ق



لقی پشده‌ر به‌شداری ته‌عزیه‌ی مامۆستا مه‌لا محمد ئاوه‌ژه‌یی ئه‌كات..
به‌رواری 29/7/2011 شاندیكی باڵای لقمان كه‌پێكهاتبو له‌ به‌رپرسی لقو كارگێرانو به‌ر پرسی ناوچه‌كانو ژماره‌ یه‌كی تری مامۆستایانی ئاینی به‌شداریمان كرد له‌ ته‌عزیه‌ی خوا لێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا محمد عبدالله علی برای سه‌رۆكی لیژنه‌ی فتوامان مامۆستا مه‌لا علی ئاوه‌ژه‌یی له‌خوا ئه‌خوازین مامۆستای كۆچ كردوو به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكاتو سه‌بووری دڵی خانه‌واده‌شی بدات
(إنالله‌ وإنا إلیه‌ راجعون )


لقی پشده‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ر فراوانی مامۆستایان ساز ئه‌كات
به‌رواری 30/7/2011 لقی پشده‌رمان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌وقافی قه‌ڵادزه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی مامۆستایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان سازكرد له‌ مزگه‌وتی ( أبوبكری صدیق )له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ر دواین یه‌كه‌میان چالاكی زیاترمان له‌ بواری بانگ خوازی دا بۆزیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی ئیسلام له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا به‌شێوه‌ یه‌ك كه‌ له‌ئاستێكی شیاوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دابێت دووه‌میان یه‌كخستنی بانگه‌كان به‌ته‌ماشاكردنو به‌راورد كردنی چه‌ند ته‌قویمێكی جیاجیا برَیارماندا كه‌ ته‌قویمێك به‌ده‌ست كاریه‌وه‌ هه‌ڵبژێرین كه‌ له‌گه‌ڵ ئاسۆی شاره‌كه‌مان بگونجێت پاشان كۆپی مان كردو به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كاندا دابه‌شمان كرد بۆئه‌وه‌ی بانگه‌كان له‌یه‌ك كات دابن


لقی پشده‌ر كۆبونوه‌وی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌به‌ستێت
به‌رواری 26/7/2011 به‌ئاماده‌ بونی لێپرسراوی لقو سه‌رجه‌م كارگێڕانو لێپرسراوی ناوچه‌كان لقی پشده‌رمان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی به‌ست كه‌تیایدا چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ ند به‌ بواره‌كانی ئاینی و نیشتیمانی كوردوستانو ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان تاووتوێ كراو گوێ له‌ڕاو بۆچوونی به‌رپرسی ناوچه‌كان گیررا ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكیه‌كان باس كرا پێشنیارو داواكاریه‌كان خرانه‌ ڕو هه‌موی كرا به‌ ڕاپۆرتێكو پسَشكه‌ش به‌ ماه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایان كرا ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌مان ماوه‌ی دوو سه‌عاتی خایاندو به‌ سه‌ر كه‌ و توانه‌ كۆتایی هات