سه‌عات 12 نیوه‌رۆى رۆژی 12\10\2010 د. ئه‌رسلان بایز جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى كرد له‌سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلام له كوردستان.
له‌دیدارێكدا كه به‌ئاماده‌بوونى د.به‌شیر نه‌جمه‌دین نوره‌دین سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه به‌رێوه‌چوو، باس له‌گرنگى رۆلى زانایانى ئایینى ئیسلام له‌خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى كوردستان وگه‌شه‌پێدانى هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى نیوان لیژنه‌ى ئه‌وقافى په‌رله‌مان ویه‌كێتى زانایانى ئایینى كرا، له‌هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌په‌یوه‌ندیان به‌ئایینى پیرۆزى ئیسلامه‌وه هه‌یه.
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان دواى ئه‌وه‌ى به‌بایه‌خه‌وه ستایشى رۆلى زانایانى ئایینى له‌شۆرشه‌كانى گه‌لى كوردستان و به‌هێزكردنى گیانى مقاومه‌ت له‌رۆژگاره سه‌خته‌كانى خه‌باتى گه‌له‌كه‌ماندا كرد، ده‌ستخۆشى له‌كارو هه‌لوێسته‌كانى یه‌كێتى زانایانى ئایینى كرد به‌تایبه‌تى له‌و مه‌سه‌له هه‌ستیارانه‌ى كه‌پێویستى به‌فتواى زانایانى ئایینیه‌وه هه‌یه. وه‌ك له هه‌ردوو مه‌سه‌له‌ى خه‌ته‌نه‌ى مێیینه‌و وه‌رگرتنى پێشینه‌ى خانووبه‌ردا، هه‌لوێستى دیار‌و گونجاویان نواند، هه‌روه‌ك ته‌ئكیدى له‌سه‌ر پاراستنى پره‌نسیپه بنه‌ره‌تیه‌كانى ئایینى پیرۆزى ئیسلام كرده‌وه له‌دارشتنى یاسا‌و بریاه‌كاندا.
پاشان مه‌لا عه‌بدوللا سه‌عید سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئایینی دواى ئه‌وه‌ى سوپاسى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و یاسا‌و بریارانه‌ى ده‌ریكردوون، له‌پێناو خزمه‌تكدرنى خه‌لكى كوردستان، پشتیوانى خۆیان بۆ هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى كردنى لیژنه‌ى ئه‌وقافی په‌رله‌مان ده‌ربرى. هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیش له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى نیوان لیژنه‌ى ئه‌وقافى په‌رله‌مان ویه‌كێتى زانایانى ئایینى كرایه‌وه |