دوێنێ 18ی2ی2024 بەڕێز شێخ موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، پێشوازی کرد لە بەڕێز کاک نەبەز ئیسماعیل بەڕێوەبەری ئەوقاف وکاروباری ئایینی هەولێر .
لە میانەی سەردانی بەڕێز کاک نەبەز لە لایەن هەردوو لا جەخت لە زیاتر خزمەتکردنی مامۆستایانی ئایینی قەدرگران و مزگەوت و نوێژ خوێنان و حوجرەی فەقێیان و کۆمەلە بابەتێکی گرنگ تاوتوێ کرا .
دواتر بەڕێز شێخ موسی باقلانی پاڵپشتی و هاوکاری خۆی بۆ بەڕێوەبەری نوێی ئەوقافی هەولێر دووپاتکردەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست .
ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان