یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی کۆلێژی پەروەردە دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری زانستی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (ڕۆڵی زانای ئاینی لەپاراستنی ئاشتی کۆمەڵگەو ڕێگری کردن لەتوندڕەوی و توندوتیژی)    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان سیمینارێک لەسەر مەترسی و هەستیاری بابەتی فەتوا ساز دەکات    *****    *****   شاندێکی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت    *****    *****   دکتۆر مورشید شێخ مەعشوق خەزنەوی سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە دکتۆر شێخ مادیح شێخ عوسمان سیراجەدین نەقشبەندی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ناصح رۆستایی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی سەنتەری هۆشیاری بۆ راوێژو پەرەپێدانی تواناکان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای کەسایەتی و نوێنەری ئایینەکانی ئەوروپا دەکات   
سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری سیمپۆزیۆمی (پێکەوەژیان لە کوردستان، کاریگەریە ئەرێنیەکانی لە رابردوو و ئێستادا) دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/02/2024 : 10:40:58
قه‌باره‌ی فۆنت

 


رۆژی 22ی2ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک؛ بەشداری لە حەوتەمین سیمپۆزیۆمی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆیس سەلاحەددین بەناونیشانی (پێکەوەژیان لە کوردستان- کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لە ڕابردوو وئێستادا) لە هۆڵی (بەشی کارەبا) لە کۆلێژی ئەندازیاری کرد.


لەم سیمپۆزیۆمەدا بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو تێیدا بە گرنگیەوە باسی لە پێکەوەژیانی ئایینی کردو چەند بەڵگەیەکی لە قورئان و فەرمودە هێنایەوە لەسەر پێویستی پێکەوەژیان و ئاماژەی بە واقیعی کوردستان لەم رووەوە کرد، کە تابلۆیەکی جوانی تۆمار کردووە، هەروەها ئاماژەی بە رۆڵی زانایان لە قوڵکردنەوەی پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتەکان و لەکاتی بەهاناوەچووندا هیچ کات جیاوازی نێوان پەیڕەوی هیچ لە ئایینەکان نەکراوە، بەڵگەش لەسەر ئەمە کاتێ ئێزیدی و مەسیحیەکان ئاوارە بوون بەهۆی شەڕی داعش، لە کوردستان دەرگای مزگەوتەکان کرایەوەو لەلایەن موسڵمانان کۆمەکی و هاوکاری کران.


لەلایەکی ترەوە ئاماژەی بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دا، کە لە هەفتەی رابردوو دەریانکرد، وێڕای لایەنی نەرێنی بڕیارەکان لەسەر کایەی سیاسی نێوان پێکهاتەکانی عیراق، بڕیارەکەی بە خاڵێکی نەرێنی بۆ سەر پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان وەسف کرد.


 


شایەنی باسە لە سیمپۆزیۆمەکە چەندین وتاری تر پێشکەش کران، دواتر دوو پانێڵ پەیوەست بە ناونیشانی سیمپۆزیۆمەکە پێشکەش کران، بەم شێوەیە:


پانێڵی یەکەم:


بەڕێوەبەری پانێڵ/ بەڕێز: (پ.ی.د. أحمد محمود سيدوك)


بابەتی یەکەم: العلاقة الثنائیة بین الإسلام والسیاسة وأثرها علی السلم المجتمعي/ لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. محمد شاکر محمد صالح) ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق


بابەتی دووەم: التعایش المشترک بین الأدیان في کوردستان- الإسلام والمسیحیة نماذج مختارة/ لەلایەن بەڕێز (پ.د. فەرسەت مەرعی) زانكۆی دهۆک


بابەتی سێیەم: پێداویستییەکانی پێکەوەژیان لە ڕوانگەی شەریعەتی ئیسلامدا/ لەلایەن بەڕێز (پ.د. کریم محمد ککۆ) زانکۆی ئاکرێ


پانێڵی دووەم:


بەڕێوەبەری پانێڵ/ بەڕێز (پ.ی.د. ئەردەوان مصطفی اسماعیل)


بابەتی یەکەم: حتمیة الخلاف في الاسلام وضرورة حسمه وأثرها علی الأمن والاستقرار الاجتماعي- اقلیم کوردستان نموذجا دراسة تحلیلیة نقدیة/ لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. احمد محمود احمد) زانکۆی ڕاپەرین


بابەتی دووەم: ڕۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مکوم کردنی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان/ لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. کابان عبدالکریم شێخ علي) زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر


بابەتی سێیەم: ڕۆڵی پێکەوەژیان لە ئاسایش و ئارامیدا/ لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. جعفر نجم الدین علي) زانکۆی سەڵاحەددین- هەولێر.


شایەنی باسە ئەمە حەوتەمین سیمپۆزیۆمە کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەدین سازی دەکات و بە چەند راسپاردەو پێشکەشکردنی چارەسەر کۆتایی دێت.