یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
شێخ حه‌سه‌ن موفتی ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایانه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/03/2011 : 18:29:36
قه‌باره‌ی فۆنت
دكتۆر حه‌سه‌ن موفتی مامۆستای ئایینی‌و سه‌رۆكی به‌شی شه‌ریعه‌ له‌ كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامییه‌كان، كتێبێكی تایبه‌ت به‌ خۆپیشاندانی بڵاوكرده‌وه‌، یه‌كێتی زانایانیش وه‌ك باوه‌ربوون به‌ فره‌رایی‌و دروستكردنی فه‌زایه‌كی زانستی نامیلكه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی هیچ ته‌علیقێكی لێ بدات‌و، راشیگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك رای پێچه‌وانه‌ی هه‌یه‌ ئه‌وان له‌ پێناوی گه‌ییشتن به‌ راسته‌قینه‌یه‌كی زانستی چاپ‌و بڵاوی بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دوو مامۆستای ئایینی له‌ شاری سلێمانی به‌ یه‌كێتی زانایانیان راگه‌یاند ئه‌وان وه‌ڵامی ئه‌و نامیله‌كه‌یه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌‌و، یه‌كێتی زانایانیش ئاماده‌یی خۆی ده‌ربری بۆ چاپكردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی، به‌ڵام دوور بێت له‌ تانه‌ی شه‌خسی‌و ته‌شهیركردن.

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه‌ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی راپۆرته‌ هه‌واڵێكی بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو له‌و راپۆرته‌ هه‌ندێك شتی تێدا بوو، كه‌ له‌ هه‌قیقه‌ت دوور بوو، كاتێك نووسیبوویان دكتۆر حه‌سه‌ن مه‌لا نییه‌‌و، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایانیش نییه‌.

كه‌چی دكتۆر حه‌سه‌ن هه‌ر له‌ دوای كۆنگره‌ی دووه‌مه‌وه له‌ ساڵی ‌ 1992 به‌بێ‌ پچران ئه‌ندامێكی كارای یه‌كێتی زانایانه‌، هه‌روه‌ها له‌ رووی مه‌لایه‌تیشه‌وه‌ زانایه‌كی دیار‌و به‌ توانایه‌‌و، خاوه‌نی چه‌ندین كتێب‌و نووسراوی شه‌رعییه‌، كه‌ شێوازێكی عیلمی جوان له‌ نووسینه‌كانی ره‌چاو ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ش دكتۆر حه‌سه‌ن له‌ لێدوانێكی بۆ سایتی (زانایان) ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه‌ بۆ ئه‌و براده‌رانه‌ی قسه‌یان كردووه‌، من هه‌رچی تانه‌ی شه‌خسیم له‌ كه‌س نه‌داوه‌، نه‌ده‌بوو ئه‌وانیش په‌نا بۆ شێوازه‌ ببه‌ن‌و، قسه‌ له‌سه‌ر من بكه‌ن، به‌ڵكو له‌ بری ئه‌وه‌ چاوه‌رێم ده‌كرد، به‌ شێوازێكی عیلمیانه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی نامیلكه‌كه‌ بكه‌ن، به‌ڵام به‌و كاره يان‌ هه‌رچی لایه‌نی زانستی‌و عیلمی هه‌یه‌ نرخی خۆی له‌ ده‌ست ده‌دات.