ڕاگه‌یاندنی لق : ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 27/4 له‌باره‌گای لــق كۆبونه‌وه‌ی ووتـاربێژه‌كــانی
قه‌ڵادزێمان ئه‌نجامدا ، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه له‌م كۆبونه‌ویه‌دا باسمــان له‌وه كرد كه له‌ووتاری
ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا باس له ڕۆڵ وڕێزی كار‌و كرێكار له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه بكه‌ین و خه‌ڵك به‌گشتی
و كرێكاران به‌تایبه‌تی لێ‌حاڵی بكرێن كه‌چۆن ئیسلام فرمـان به‌ئیشوكــار ئه‌كات وچۆن ڕێزی
كرێكـاری گرتووه وچه‌ندین ئــایات وفـه‌رمـوده هـه‌یه لـه‌وبـاره‌وه‌بـۆنمـونه وه‌كـو :
أ . له‌نزیكه‌ی 356 ئایه‌ت داموشتققاتكانی ( عمل ) هاتووه وه له 30 شوێندا موشتققاتی
( سعی ) هاتووه وه‌كو قال تعالی ( وأن لیس للانسان الاماسعی ، وان سعیه سوف یُری )
ب . وه‌پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ( د . خ ) تۆقه‌ی له‌گه‌ڵكرێكارێكی ده‌ست ڕوشاو كرد‌و
فه‌رموی ( انّ هژه ید یحبّها الـلـه ورسوله ) ئه‌مه‌ده‌ستێكه كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا
خۆشی ده‌وێت ،وه چه‌ند تێبینیه‌كی تریش له‌سه‌ربارودۆخ باس كرا .
|