مه‌لا ره‌سول سیتكانی : راگه‌یاندنی لق
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 15/4/2011 شاندێكی باَلای لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان به‌رپرس وكارگێرانی لق، به‌شداری كرد له پرسه‌ی رائید مه‌حمود به‌رپرسی ئیقامه‌ی سۆران، هه‌روه‌ها نه‌قیب هه‌ندرێن له ئاسایشی گشتی سۆران، كه له رووداوێكی هاتووچۆدا ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر رێگای (حه‌سه‌ن به‌گ) گیانیان له‌ده‌ستدا.
شایه‌نی باسه: له نزیكه‌وه شاندی لقه‌كه‌مان هاوبه‌شی خه‌می خۆیان له‌و رووداوه‌دا به كه‌سوكاری هه‌ردوو بنامه‌ڵه‌كه راگه‌یاندو، هیوای سێبوری وئارامیان بۆخواستن .
|