راگه‌یاندنی لقی سۆران:
به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، به‌ڕێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید، شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق‌و، ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان، ئاماده‌ی پرسه‌ی خوا لێخۆش‌بوو مامۆستا مه‌لا عه‌بدولقادر ناوبه‌رگه‌یی بوون، له تاوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، كه دوای ته‌مه‌نێكی پڕ له خزمه‌تی زانست‌و ئایین په‌روه‌ری، له رۆژی 17/7/2011 كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مه‌و به‌و بۆنه‌وه شاندی ناوبراو له نزیكه‌وه، به‌ناوی زانایانی ئایینی سنوره‌كه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو كرد‌و، هیوای سه‌بووریان بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی خواست‌و، لای خۆشیانه‌وه بنه‌ماڵه‌ی مامۆستای خوالێخۆشبوو سوپاسی مامۆستایانیان كرد.
|