راگه‌یاندن:
له به‌رواری 7/7/2011 شاندێكی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان: بهرپرسو كارگێڕانی ناوچه‌ی ناوبراو، و ژماره‌یه‌ك له زانایانی ئایینی ناوچه‌كه، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك به‌رپرسی نوێ، سه‌ردانی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد‌و، له لایه‌ن به‌ڕێز كاك دیاری په‌رپرسی نوێی لقی ناوبراو، و كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی، به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا، وێڕای پیرۆزبایی له به‌رپرسی نوێی لق، باس له دوایین گۆڕانكاری‌و پێشهاته‌كانی كوردستان‌و ناوچه‌كه كرا، دواتر گرنگی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ هاوڵاتیانو دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌كه خرایه روو.
ئه‌مه‌و هه‌ر دانیشتهنهكهدا، جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ههماههنگیو په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی نێوان دام‌و ده‌زگا حزبی‌و حكومیه‌كان‌و یه‌كێتی زانایانی ئایینی كرایه‌وه.
|