یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ئیسماعیل باشکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لەماوەی حەوت مانگی رابردوو 45 زاناو مامۆستای ئایینی وەفاتیان کردووە    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ سەیدەی دۆڵان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایان لەڕێگای خێرخوازان هاوكاری تەندروستی هەولێر دەكات    *****    *****   گەنجێک بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج بە بایسکیل 22 وڵات دەبڕێت    *****    *****   شێخ عەزیزی شێخ بابا رەسولی توران کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێ    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد بەرسرینی کۆچی دوایی کرد    *****    *****   پرسەنامە: مامۆستا مەلا سەلیم وەیسی رەزیکی کۆچی دوایی کرد    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە    *****    *****   لقی شقلاوەی زانایان پێشوازی لەلقی 24 سەفینی پ د ک دەکات    *****    *****   لقی شارەزووری یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات    *****    *****   لقی پشدەری یەکێتی زانایان دڵنیایی دەدات قەسابخانەی قەڵادزێ لەڕوی شەرعەوە سەربڕینەکەیان شەرعی و حەڵاڵە   
زانكۆی‌ ئه‌زهه‌ر له‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا پرسیار‌ له‌باره‌ی‌ كورد و پێشمه‌رگه‌ دەهێنێتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/01/2015 : 14:10:43
قه‌باره‌ی فۆنت

یه‌كێك له‌ پرسیاره‌كانی‌ زانكۆی‌ ئه‌زهه‌ر له‌ وڵاتی‌ میسر، پرسیار له‌ باره‌ی‌ پرسی‌ كورد و خه‌ونی‌ به‌ ده‌وڵه‌تبوون و رۆڵی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی‌ دژ به‌ داعش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ دڵخۆشی و جێگه‌ی‌ ده‌ستخۆشی‌ خوێندكاره‌ كورده‌كان كه‌ له‌و وڵاته‌دا درێژه‌ به‌خوێندن ده‌ده‌ن.

یادگار عه‌لی‌، خوێندكاری‌ ماسته‌ر له‌ وڵاتی‌ میسر رایگه‌یاندوە:" له‌ پرسیاری‌ دووه‌می‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قۆناغی‌ یه‌كه‌م كه‌ رۆژی 19ی‌ كانوونی‌ دووه‌م ئه‌نجامدراوه‌، پرسیار له‌سه‌ر گه‌لی‌ كورد و ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ و رۆڵی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی‌ حه‌وت مانگی‌ رابردووی‌ دژ به‌ داعش ده‌كات".

ئه‌و خوێندكاره‌، كه‌ پرسیاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن د. مه‌حمود زاید، ئاماده‌كراوه‌ و ئه‌وه‌ش خوێندكاره‌ كورده‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌ی‌ دڵخۆش كردووه‌.

له‌ پرسیاره‌كه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌درێت كه‌ یه‌كێك له‌ پرسه‌ گرنگه‌كانی‌ جیهانی‌ ئیسلامی، بریتییه‌ له‌ پرسی كورد كه‌ پرسی گه‌لێكه‌ خه‌بات ده‌كه‌ن له ‌پێناو دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ سه‌ربه‌خۆ، هه‌روه‌ها هاتووه‌:"تا ئێستاش ئه‌و پرسه‌ به‌ هۆكاری‌ هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی‌، به‌ هه‌ڵپه‌سێردراوی‌ ماوه‌ته‌وه‌".

له‌ درێژه‌ی‌ پرسیاره‌كه‌، ئه‌و دكتۆره‌ له‌ خوێندكاره‌كانی‌ ده‌پرسێت :"به ‌كورتی‌ باسی‌ ئه‌و پرسه‌ بكه‌، بنچینه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد، زمانه‌كه‌ی‌، ئایینه‌كه‌ی‌، پێگه‌ی‌ كوردستان و گرنگییه‌كه‌ی‌، دابه‌شكردنی‌ یه‌كه‌م و دووه‌می‌ كوردستان، پاشان باسی‌ پرسه‌كه‌ له‌ هه‌ر چوار وڵاته‌كه‌ بكه‌، هه‌روه‌ها رۆڵی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی‌ حه‌وت مانگی‌ رابردوو به‌رامبه‌ر داعش بكه‌، وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ بۆچوونی‌ خۆت بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و پرسه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی، كۆتایی پێبهێنه‌".

زانكۆی‌ ئه‌زهه‌ر، گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی ئاینی زانستی‌ ئیسلامییه‌ له‌ جیهاندا و دووه‌م زانكۆیه‌ كه‌ له‌جیهاندا له‌ دوای‌ زانكۆی‌ "قوره‌ویین"له‌ قاهیره‌ی‌ پایتەختی‌‌ میسر  دامه‌زراوه‌.

به‌پێی ویكیپیدیا، مێژوو ئه‌وه‌ی‌ تۆماركردووه‌ كه‌ "ئه‌زهه‌ر" له‌ سه‌رده‌می‌ ده‌وڵه‌‌تی‌ فاتیمی له‌ میسر به‌ناوی‌ "زانكۆی‌ قاهیره‌، كه‌ دواتر كرا به‌ ئه‌زهه‌ر" دامه‌زراوه‌، كه‌ به‌ردی‌ بناغه‌كه‌ی‌ له‌ 24ی‌ جه‌مادی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 359ی‌ كۆچی به‌رامبه‌ر ساڵی‌ 970ی‌ زاینی، دانراوه‌.

هـ بالیسانی

سەرچاوە خەندان