دوای ئه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی (په‌یام) زمانحاڵی یه‌كێتی زانایان هه‌واڵی ئه‌وه‌مان بڵاوكرده‌وه، كه له قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی میدیا له هه‌ولێر له په‌نای وانه‌ی مێژوو منداڵان فێری ئایه‌ته‌كانی ئینجیل ده‌كرێن، كه راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بێ ئاگایانه هه‌واڵه‌كه‌ی شێواندووه، گوایه له هه‌واڵه‌كه نووسراوه له جیاتی وانه‌ی مێژوو ئینجیل ده‌خوێندرێت، ئێمه له هه‌واڵه‌كه‌دا پشتمان به كۆمه‌ڵێك نووسراوی ره‌سمی به‌ستبوو، نه‌ك ته‌نها قسه بێت، له‌وانه: نووسراوی ره‌سمی داواكاری گشتی، كه به‌بێ هیچ دوو دڵی ئه‌و راستییه ئاشكرا ده‌كات‌و، ئاگاداری قوتابخانه‌كه‌ش ده‌كاته‌وه، كه ئه‌گه‌ر چاكی نه‌كه‌ن ئه‌وا رێكاری یاسایی ده‌گرنه به‌ر.
هه‌روه‌ها نووسراوی ره‌سمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، كه له‌وانه‌یه به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئه‌وقاف ئاگای لێ نه‌بێت، هه‌روه‌ها نووسراوی ره‌سمی یه‌كێتی زانایان، هه‌روه‌ك له سه‌ردانی مه‌یدانیمان بۆ قوتابخانه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه گووتی: ئێمه له باسی دروستكردنی گه‌ردون‌و.. نموونه‌مان به ده‌قه‌كانی ئینجیل هێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام به قوتابیان ئه‌زبه‌ر ناكه‌ین.
نازانین به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئه‌وقاف ته‌ماشای پڕۆگرامی خوێندنی قوتابخانه‌كه‌ی كرد تا بزانێت نه‌خوێندراوه، ئه‌وه‌نده به دڵنیاییه‌وه قسه ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی پڕۆگرامه‌كه‌ی خوێندبێته‌وه، له كاتێكدا له ژماره (887)ی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نكۆڵی له ئیشه‌كه ناكات‌و، رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌وان قوتابخانه‌كه‌یان له‌وه ئاگادار كردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌كه‌ی ئێمه هه‌ڵه بووایه ده‌بوو وه‌زاره‌ت ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ره‌ت كردبایه‌وه، نه‌ك بڵێت: قوتابخانه‌كه‌مان ئاگادار كردۆته‌وه.
كه نووسراوه‌كه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌وقاف له‌سه‌ر زاری مامۆستای قوتابخانه‌كه سه‌رسوڕمانی خۆی له‌و هه‌واڵه ده‌رده‌بڕێت، ئه‌وه هیچ جێگه‌ی سه‌ر سوڕمان نییه، چونكه به‌ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین شان به شانی مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تی‌و نیشتیمانیه‌كان، پارێزگاری له موسڵمانێتی گه‌له‌كه‌شمان بكه‌ین، به‌تایبه‌تی كه ئه‌وانه‌ی ده‌چنه وێ پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كه‌ن بۆ خوێندن، كه‌چی له ناوه‌ڕۆك به شێوازێكی دیكه په‌روه‌رده بكرێن.
له هه‌مووشی خۆشتر ئه‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌ڵێت: بۆچی یه‌كێتی زانایان ئه‌و هه‌موو فه‌توا لابه‌لا‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیان به‌جێ هێشتووه. وه‌ك بڵێی: راگه‌یاندنی ئه‌وقاف‌و قوتابخانه‌كه له گوێی گا نووستبن، قه‌ت ئاگایان له‌و هه‌ڵوێستانه نییه، كه رۆژانه یه‌كێتی زانایان له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌ینوێنێت، كه هه‌ر له هه‌مان ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (په‌یام) چه‌ند نموونه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ی تێدایه، له هه‌مان كاتیش‌دا نابێت له بیرتان بچێت، كه ئه‌وه‌ش یه‌كێك له هه‌ڕه‌شه‌كانه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌یانی ده‌ره‌نجامه‌كانی ده‌ركه‌ون، چ موسیبه‌تێك دروست ده‌بێت‌و، چ ده‌ره‌نجامێكی نه‌رێنی به‌سه‌ر گیانی پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، بۆیه ئێمه نامانه‌وێت بۆ خاتری هیچ بۆچوونێكی ده‌ره‌كی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه.
به‌ڵێ ئێمه به هیچ جۆرێك به ره‌وای نازانین ئینجیل به منداڵی موسڵمانان بگووترێت، ئێمه ته‌نها پشتیوانی داواكاری گشتیمان كردووه، كه راگه‌یاندنی ئه‌وقاف ده‌یه‌وێت بڵێت: داوكاری گشتی‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایان راستیان نه‌كردووه.
بۆیه دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته یان ئه‌و وانه‌یه بگۆڕدرێت، یان چۆن منداڵانی مه‌سیحی له وانه‌ی ئیسلامی ده‌به‌خشرێن، منداڵی موسڵمانانیش له‌و وانه‌یه ببه‌خشرێن.
راگه‌یاندنی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
14/10/2010
|