یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   میسڕ: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەژداری کۆنگرەی نوێسازی هزری ئیسلامی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالقادر بەحرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   باکوری کوردستان: شێخ عەبدولکەریم نورشێنەیی لەناو حوجرەکەیدا شەهید دەکرێت    *****    *****   روونکردنەوەیەک سەبارەت بە وتاری هەینی    *****    *****   راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی بینگۆل سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی مامەڵەی (فۆڕئێکس) روون دەکاتەوە    *****    *****   حوكمی به‌شداریكردن له‌ كۆمپانیای (یونیك فاینس)    *****    *****   حوكمی فیقهی به‌ده‌ل حه‌ج بۆ كه‌سی په‌ككه‌وته‌ یان مردوو به‌ تایبه‌ت پاش ده‌رچوونی ناوی له‌ تیرو پشك    *****    *****   حوكمی به‌كرێگرتنی كه‌سێك له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌جیاتی ئه‌و ده‌وام بكات به‌رامبه‌ر مه‌بله‌غێك پاره‌    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی دانانی مناڵی بلوری له‌ڕه‌حمی هه‌وێدا روون دەکاتەوە    *****    *****   سعودیە: سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆنگرەی باڵای رابیتەی جیهانی ئیسلامی دەکات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەرپەرشتی كۆبوونەوەی وەرزی لێژنەی فەتوای هەولێردەكات   
ئه‌مریكا: به‌رێوه‌چوونی كۆنگره‌یه‌ك له‌باره‌ی قورئانه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/01/2019 : 23:01:07
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی هه‌ینی رابردو وه‌ك دوا چالاكی بازنه‌ی ئیسلامی ویلایه‌تی شیكاغۆو كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2018، كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ به‌ژداری چه‌ندین رێكخراوی ئیسلامی‌و هه‌زاران موسڵمان له‌باره‌ی قورئانه‌وه‌ به‌رێوه‌ چوو.


كۆنگره‌كه‌ به‌ یه‌كێ‌ له‌ گه‌وره‌ترین كۆنگره‌كانی ساڵه‌ی ده‌سته‌‌و كۆمه‌ڵه‌ ئیسلامیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ژمار كراو ماوه‌ی سێ‌ رۆژ به‌رده‌وام بووه‌.


ئه‌و كۆنگره‌یه‌ كۆمه‌ڵێك چالاكی‌و كردنه‌وه‌ی پێشانگا‌و كۆبوونه‌وه‌‌و پێشبڕكێی خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان‌و گفتوگۆی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ كاروباری موسڵمانانی ئه‌مریكای له‌ خۆ گرتبوو.


وێڕای ئه‌مه‌ش تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر گه‌وره‌یی‌و پێگه‌ی قوڕئان وه‌ك ده‌ستوورو ستراتیژێكی بابه‌تی‌و گشتگیر بۆ تێكڕای ئه‌ندێشه‌‌و پێشهاته‌ نوێیه‌كان‌و چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ئه‌زموون‌و رێنمایی‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ دۆخه‌ فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی.


ئه‌مه‌و كۆنگره‌كه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك رێنمایی‌و رێسای هاوچه‌رخ‌و زانستی كۆتایی به‌ كاره‌كانی هێناوه‌‌و بڕیاریش وایه‌ ساڵی ئاینده‌ به‌ به‌رنامه‌ی به‌رفراوانتر له‌هه‌مان ویلایه‌ت كۆنگره‌كه‌ په‌ره‌ی پێ‌ بدرێت.