یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
یەکێتی زانایان پرۆژە پێشنیارێکی گرنگ و هەمە لایەنە دەداتە وەزارەتی ئەوقاف
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/07/2019 : 18:47:31
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ ۲۵ی۷ی۲٠۱۹ بە مەبەستی گفتوگۆی پرسە گرنگ و پەیوەستەکانی نێوان هەردوولاو تاوتوێکردنی کارنامەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و ستافی وەزارەت کۆبویەوە.


لەو دانیشتنەدا بەڕێز دکتۆر عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان پرۆژە پێشنیاری یەکێتی زانایانی بۆ کاری ئایندەی وەزارەتی ئەوقاف پێشکەش کردو گرنگی و بایەخی خاڵە پێشنیارکراوەکانی ناو پرۆژەکەشی لەو کۆبوونەوە بەتێرو تەسەلی روون کردەوە.


سەرۆکی یەکێتی زانایان رایگەیاند: ئامانج لەو پرۆژەیە هاوکاری و پاڵپشتی وەزارەتی ئەوقاف و هەنگاوێکی تازەیە بە ئاراستەی باشترکردنی دۆخی ئایینی و ئیدارەدانێکیسەرکەوتوانەو چاکترکردنی رەوشی گوزەرانی زانایان و پاراستنی پتری رێزو پێگەی بەرچاویان لە گۆڕەپانی کوردستان.


لەو هەنگاوەیەدا یەکێتی زانایان دەیەوێ بابەتی گوتاری ئایینی و پرسی فەتواو خوێندنی ئیسلامی و کارئاسانی بۆ مامۆستایانی ئایینی بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵاو بایەخدان بە حوجرەو پێداچوونەوە بە ئیدارەی مزگەوتەکان و موڵک و مەوقوفاتی ئەوقاف و نەهێشتنی رۆتین و گەندەڵی و بەرەنگار بوونەوەی بیری توندڕەوی و تیرۆر بەجددی کاریان لە پێناو بکرێت.


یەکێتی زانایان دەیەوێ وەزارەتی ئەوقاف وەک وەزارەتێکی حکومی و موڵکی هەمووان فاکتەری تەعزیزکردنی ئیسلام و راگرتنی سەنگ و تایبەتمەندی زانایان بێت، لەهەمان کات کار بکات بۆ رێکخستنەوەی مزگەوتەکان و بەرنامەی دروستکردنی مزگەوت و رەچاوکردنی پێوەرە شەرعیەکانی وتاری هەینی لە کوردستان.


ئەوەی زۆریش بەلای یەکێتی زانایانەوە گرنگە ئەوەیە، کە وەزارەت کار بکات بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی مامۆستایانی ئایینی.


پاشان وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پاڵپشتی و خۆشحاڵی خۆی بەو پێشنیارانەی یەکێتی زانایان دەربڕی و پێزانینی خۆی لەهەمبەر دڵسۆزی و نیشاندانی هەماهەنگی ئاراستەی سەرۆک و جێگرو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی کردو بەڵێنی دا تەواو هاوکار بێت بۆ جێبەجێ کردنی ئەو هەنگاوانە.