یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی سیوەیلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایانی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی قەزای شقڵاوە کۆبوونەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا محمدی سۆفیان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 51 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌    *****    *****   گۆڤاری (پەیامی زانایان) کەوتە بەر دیدی خوێنەران    *****    *****   مامۆستا مەلا یوسف سلیفانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف چەند پرسێک لەگەڵ وەزراەتی رۆشنبیری و لاوان گەنگەشە دەکەن    *****    *****   لقی پشدەری یەکێتی زانایان پیرۆزبایی لە تێبینەری نوێی ئەوقافی پشدەر دەکات    *****    *****   سۆران: وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەگەڵ وتارخوێنانی دەڤەرەکە کۆ بوونەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان و وەزیری ئەوقاف چەند دام و دەزگایەکی سۆران بەسەر دەکەنەوە    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بروانامەی زانستی لە دەڤەری زرارەتی بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی کۆیەی یەکێتی زانایان بەشداری سیمینارێکی تایبەت بە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتیەکان دەکات   
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا: پێویستە‌ پارته‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی كوردستان هه‌مان گیانی خۆڕاگری و ته‌بایی و برایه‌تی بپارێزن
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/04/2021 : 23:12:57
قه‌باره‌ی فۆنت

 سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، به‌و بڵاوكراوه‌یه‌ی كه‌ شه‌وی رابردوو باره‌گای‌ بارزانی‌ بڵاوی كرده‌وه‌، كاك مه‌سعوود بارزانی ئه‌ركی موسڵمانییه‌تی و براگه‌وره‌یی خۆی جێبه‌جێ كرد.


له‌باره‌ی‌ زمانی‌ زبرو ئه‌و شه‌ڕه‌ میدیایه‌ی‌ ده‌كرێ‌، شه‌وی‌ ڕابردوو باره‌گای‌ بارزانی‌ داوای‌ له‌ میدیاكانی‌ پارتی‌ كرد شه‌ڕی‌ جنێو نه‌كه‌ن و پابه‌ندی‌ پرسه‌ نیشتمانییه‌كان بن.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی نیسان، پڕۆفیسۆر دكتۆر حه‌سه‌ن موفتی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ "وشه‌"ی راگه‌یاند، له‌ ئاینیی پیرۆزی ئیسلامدا قسه‌ی ناشیرین و نه‌شیاو، تانه‌ و ته‌شه‌رو جنێودان، نه‌فره‌تكردن و ئاماژه‌ی خراپ، ره‌فتارو كردارو ئاكاری ناپه‌سند، تێكڕایان حه‌رامن و پێویسته‌ تێكڕای موسڵمانان خۆیانی لێ به‌ دوور بگرن به‌ تایبه‌ت له‌  مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا.


روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و بڵاوكراوه‌ی باره‌گای‌ بارزانی‌ له‌باره‌ی داواكاریی راگرتنی راگه‌یاندنی دژ به‌ یه‌كتر كه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ ده‌زگاو كادری پارته‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ به‌دی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها پێویستی خۆڕاگریی و پابه‌ندبوونی ئه‌ندامانی ئه‌و پارته‌ی كه‌ سه‌رۆك بارزانی‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، كارێكی‌ جوان بوو، ده‌ركه‌وت كه‌ "كاك مه‌سعوود بارزانی‌ ئه‌ركی‌ موسڵمانییه‌تی‌ و براگه‌وره‌یی‌" جێبه‌جێ‌ كردووه‌.


وه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد كه‌ گه‌لی‌ كورد به‌ به‌ها پیرۆزه‌كانی رێز له‌ یه‌كترگرتن و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی یه‌كترو یه‌كتر قبووڵكردن كه‌ له‌ ئیسلامه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌ ناسراوه‌، به‌تایبه‌ت له‌ پێناو سه‌قامگیریی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و مانه‌وه‌ی یه‌كڕیزی میله‌تی كورد له‌ به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانی.


 سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا داوای‌ كرد كه‌ ته‌واوی‌ پارته‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی كوردستان، هه‌مان گیانی خۆڕاگری و ته‌بایی و برایه‌تی بپارێزن له‌ پێناو به‌دیهێنانی ره‌زامه‌ندی خوداو له‌ گۆڕنانی پیلانی دوژمنان و گه‌یشتن به‌ ئاواتی مێژوویی كه‌ سه‌ربه‌خۆیی خاكی پاكی كوردستانه‌.


وه‌ك به‌پێویستی‌ زانی‌ كه‌ تێكڕای ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و راگه‌یاندكاران، رێز له‌ یه‌كتر بگرن و به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش نه‌كه‌ن كه‌ تێكده‌رانه‌ بێت، یان بێ رێزی تێدا بێت به‌ پره‌نسیپه‌كانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام و نه‌ریتی ره‌سه‌نی كورده‌واریی.


 


سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی- ماڵپەڕی وشە