یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا شێخ عابد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی تایبەت بە رۆژی جیهانی رووبەڕوو بوونەوەی وتاری رقەبەری بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا زبێر شێخە لاسەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: داوا لە حاجیان دەکەین قوربانیەکانیان لە کوردستان ئەنجام بدەن    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی حەمە ڕەسول گێڵدەرەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دکتۆر عرفان رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای حەج: رۆژانە لە خزمەتی حاجیان داین و کارەکانمان بە رێکو پێکی بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی (نەفامی لە نێوان پیرۆزکردن و بە دامەزراوەیی کردندا) بەرێوە دەبات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک لە شاری سلێمانی چەند دیدارو سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەكێـتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە پیرمام بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد خاروکی تەرمەکەی دۆزرایەوەو یەکێتی زانایان پرسەو هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەکەی رادەگەینێت   
سەرۆکی یەکێتی زانایان: هیچ رێگه‌یه‌ك له‌ به‌رده‌م عێراقییه‌كاندا نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌ گیانی لێبورده‌یی مامه‌ڵه‌ بكه‌ن
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/08/2021 : 21:00:54
قه‌باره‌ی فۆنت

رۆژی 4ی8ی2021 بەرێز د.عه‌بدوڵڵا سه‌عید وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام لە کۆنگرەی بە یەکگەیشتنی مەرجەعیاتی عیراق وتارێکی پێشکەش کردو رایگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ رووی به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و بنیاتنان و لێبورده‌یی به‌ده‌ستهاتوون، هۆكاره‌كه‌یان بۆ بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی دانا به‌ رێبه‌رایه‌تی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و رێنمایییه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.


سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌شداری له‌ كۆڕبه‌ندی مه‌رجه‌عه‌ ئایینییه‌كانی عێراق كرد، كه‌ دوێنێ كاره‌كانی له‌ سعوودییه‌ ده‌ستیان پێكرد. ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ له‌ لایه‌ن رابیته‌ی جیهانی ئیسلامییه‌وه‌ رێكخراوه‌ و تێیدا كه‌سایه‌تییه‌ ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كانی عێراق به‌شداریان كردووه‌.


له‌ دانیشتنی كردنه‌وه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وتاریان پێشكه‌شكرد.


د.عه‌بدوڵڵا سه‌عید وه‌یسی، له‌ وتاره‌كه‌یدا، وێڕای ستایشكردنی رێكخه‌رانی كۆڕبه‌نده‌كه‌ باسی له‌ رابردووی عێراق كرد.


له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی: عێراق به‌وه‌ به‌ناوبانگ بووه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، كه‌‌ وڵاتی شارستانی و زانست و زانایان و داهێنانی نووسین و خوێندنه‌وه‌ و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ بووه‌. هه‌روه‌ها وڵاتی پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان و دۆستانی خودا بووه‌.


هه‌روه‌ها گوتی: عێراق ناوه‌ند و قه‌ڵه‌مڕه‌وی خیلافه‌تی ئیسلامی بووه‌ و وڵاتێكی به‌هێز و خۆشه‌ویست بووه‌ و هه‌میشه‌ سه‌ره‌ رم بووه‌.


سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و وێرانكارییه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا هاتووه‌، هۆكاره‌كه‌ی رۆڵه‌كانی عێراق نیین، به‌ڵكو سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زلهێز و هه‌رێمایه‌تییه‌، كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیان له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كوشتن و ئاواره‌كردنی خه‌ڵك و خوێنڕشتن هه‌یه‌ بۆ وێرانكردنی عێراق و لاوازكردنی و داڕمانی ئه‌وه‌ی بنیاتنراوه‌ و داهێزرانی گه‌له‌كه‌ی.


سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلام جه‌ختیكرده‌وه‌، به‌ گوێره‌ی بنه‌ماكانی ئیسلام، گرنگتر دێت، ئینجا گرنگ، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ هیچ رێگه‌یه‌ك له‌ به‌رده‌م عێراقییه‌كاندا نییه‌، جگه‌ له‌وه‌ی به‌ گیانی لێبورده‌یی مامه‌ڵه‌ بكه‌ن و هیوایان به‌و هه‌وڵانه‌ هه‌بێت، كه‌ ده‌درێن له‌ پێناو هێنانه‌دی سه‌قامگیری و ئۆقره‌یی بۆ خه‌ڵك له‌ ئێستادا و بۆ منداڵه‌كانمان له‌ داهاتوودا.


هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه‌ ده‌بێت به‌یه‌كه‌وه‌ بژین و چاوپۆشی له‌ هه‌ڵه‌ی یه‌كدی بكه‌ین و پۆزش بۆ یه‌ك بهێنینه‌وه‌ و به‌یه‌كه‌وه‌ رووبه‌ڕووی فیتنه‌ ببینه‌وه‌.


سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی زانایانی هه‌رێمی كوردستانیش، د.عه‌بدوڵڵا گوتی: زانایانی ئیسلام له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ كێبڕكێدان بۆ پێشوازیكردن له‌ هه‌ر رێگه‌یه‌كی خێر و ئاماده‌ن بۆ هه‌ر ئه‌ركێك له‌ پێناو خێر و چاكه‌ی گشتیدا.


ئاشكراشیكرد، ئه‌وه‌ی وایكردووه‌، كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ رووی بنیاتنانی ماددی و مرۆییه‌وه‌ پێشكه‌وێت و ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی خێر بۆ هه‌موو لایه‌ك، به‌خششی خودای گه‌وره‌ و پاشان بوونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی سیاسی دانا و رێنمایی و ئاراسته‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و رۆڵی زانایانی ئاینی ئیسلامه‌.


له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، د.عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌كرد، هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ ملیۆنان خوشك و برای ئاواره‌ی شاره‌كانی عێراق كردووه‌ و كاروباری ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ردوو ئاستی ئیداری و شه‌رعی رێكخراوه‌ و كاره‌ ئیدارییه‌كان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و له‌ رووی شه‌رع و فه‌تواشه‌وه‌، یه‌كێتی زانایان رۆڵی خۆی ده‌گێڕێت و په‌یوه‌ندی به‌هێزیشی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌ و ئایین و ئایینزاكانی عێراق هه‌یه‌.


له‌ كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشنیازی كرد، كۆڕبه‌نده‌كه‌ لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كاری درووست بكات و ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی دامه‌زراوه‌ ئایینیه‌كانی عێراقه‌وه‌ به‌رده‌وامی به‌ پرۆسه‌ی له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌ جیاكان بدات.


هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، پشتیوان سادق، له‌ رێی ئۆنلاینه‌وه‌ وتارێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووانی كۆڕبه‌نده‌كه‌ كرد و پۆزشی بۆ ئاماده‌نه‌بوونی له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌ هێنایه‌وه‌.