یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکەمین کۆبوونەوەی راوێژکاری لێژنەی باڵای کردنەوەی زانکۆی ئیسلامی لە کوردستان بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتي (محمد ئيسماعيل نانەکەلی) لە شاری هەولێر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحكيم شێخ بزێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   گۆڤاری زانستی (زانکۆی عیراق)ی توێژینەوەیەکی سەرۆکی یەکێتی زانایان بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   لقا ئاكرێ یا ئێكەتیا زانایان سەرەدانا قایمقاما ئاكرێ و سەرۆكێ‌ زانكۆیا ئاكرێ دكەت    *****    *****   لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بەشداری لە كۆڕێكی رۆشنبیری دەكات و سەردانی مەڵبەندی 11ی یەكێتی نیشتیمانی دەكات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی دەرچووانی کۆلێژی قەڵای زانکۆیی دەکات    *****    *****   دهۆك: شاندەكا بلندا لقێ شێخان یا زانایان سەرەدانا رێڤەبەرێ نویێ ئەوقافێ دكەن    *****    *****   مامۆستا مەلا شەمسەدین خرابەدراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات   
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/09/2023 : 11:09:43
قه‌باره‌ی فۆنت

 


بە بۆنەی ساڵوەگەڕو یادی پڕ شکۆو شانازی لەدایکبوونی پێغەمبەری سەروەر حەزرەتی محمد (درودی خوای لەسەر بێت) یەکێتی زانایانی ئایینی بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ


(لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ) سورة التوبە:128


بەبۆنەی هاتنه‌وه‌ی مانگی مه‌ولوودو یادی شکۆداری لەدایکبوونی پێغەمبەری ئازیزمان ( محمد المصطفى- درودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی‌و كوردستانیان به‌ تایبه‌تی و زانايانی میراتگری رسول الله ده‌كه‌ین، هه‌زاران درودو سڵاویش بۆ گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌نێرین، كه‌ وەک ره‌حمه‌ت بۆ هه‌موو جیهان نێردراو وەرچەرخانێکی گەورەی مێژوویی بۆ مرۆڤایەتی هێنایە کایەوە.


ئەم یادە تایبەتمەندی خۆی هەیە لای گه‌لی كوردی موسڵمان، بۆیە ساڵانه‌ له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌ خه‌ڵك به‌جۆش‌و خرۆشه‌وه‌، به‌مەراسیم و ئاهه‌نگ‌و خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولود‌و سه‌ڵه‌وات و ئەنجامدانی خێرو بەخشینەوەی شیرینی پێشوازی ئەم یادە دەکەن، ئەمەش نیشانەی خۆشەویستی و وەفاداری و پابەندی و پێگەی ئەو زاتە پیشان دەدات لەناو میللەتی کورددا.


گرنگە وه‌ك ئه‌ركێكی ئیسلامی و ئینسانی‌ هەوڵی جێبه‌جێ كردنی فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بده‌ین و، بە تێگەیشتنی دروست و زانستی زیاتر په‌یامه‌كانی ئه‌و زاته‌ بۆ خه‌ڵك شیبكه‌ینه‌وه‌‌و، لێبورده‌یی‌و پەیامی میانڕەوی و به‌خشنده‌یی ئیسلام‌و پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پیشانی مرۆڤایەتی و جیهان بده‌ین، لەهەمان کات بنەمای چاکسازی و دیالۆک و دادپەروەری و ئاشتی پێکەوەژیان و گیانی برایەتی و تەبایی زیاتر پەرە پێ بدەین.


دووبارە پیرۆز بێت یادی فەخری کائینات حەزرەتی رسول الله – درودی خوای لێ بێت- خوای گه‌وره‌ بیكاته‌ مایه‌ی خێر بۆ گشت مرۆڤایەتی و بەتایبەتی کوردو كوردستان.


 


مه‌كته‌بی ته‌نفیزی


یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان


26ی9ی2023