یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان: رۆڵی مەلای کورد لە بەریتانیا رۆڵێکی گەورەیە لە بڵاوکردنەوەی ئیسلام و پەیامی میانڕەوی    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی گەرمیان سەرپەرشتی پرۆژەی پێشکەش کردنی سیمینار لەناو چاکسازییەکان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە    *****    *****   د.حسن پشدەری: سوپاس بۆ خوا بەرنامەی رێکمان داناوەو بەردەوامیش لە خزمەت حاجیان داین بۆ وڵامی پرسیارو پێدانی بەرچاوڕوونی ئەرکەکانی فەریزەی حەج    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پیرۆزبایی لە یەکێتی نیشتمانی دەکات    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانی لقی ۱۹ ی پ.د.ک بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە هاوبەشی راوێژکاری نازی منداڵان کۆڕبەندێکی زانستی بەناونیشانی (منداڵ ئایندەیە.. هەنگاوێک بەرەو گەشەپێدانی منداڵان) بەرێوە دەبات    *****    *****   مامۆستا مەلا ديدار شێخانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله بێستانەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بەناونیشانی (چەمکی حاکمیەت – مفهوم الحاکمیە) ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان لەبارەی پشووی هاوینەو خولەکانی فێرکردنی قورئانی پیرۆز پەیامێک ئاراستەی زانایان دەکات   
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی سوکایەتیکردن بە فەخری کوردستان و عیراق مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/12/2023 : 12:45:27
قه‌باره‌ی فۆنت

پاش بڵاووبونەوەی ئەو سوکایەتیانەی لەلایەن مەهدی سومەیدەعی موفتی عیراق بەرامبەر زانای ناوداری کوردو موفتی پێشووتری عیراق مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس- بیارە، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیەکی ناڕەزایی و ئیدانەکردنی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


(أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ) سورە یونس: 62.


دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا راشکاوانە (مەهدی سومەیدەعی) هێڕش دەکاتە سەر یەکێ لە شانازییەکانی زانایانی کوردستان و عیراق و جیهانی ئیسلامی مامۆستا مەلا عەبدولکەرمی مودەریس_ خوا دەرەجاتی عالی بکات- و سوکایەتی بە پێگەو پیشەو کەسایەتی و هەڵوێست و مێژووە پڕ لە شکۆمەندییەکەی دەکات.


ئێمە لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانەوە زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو سوکایەتیە دەکەین، کە نەک تەنها سوکایەتیە بە کەسایەتی پایەبڵندی مەرحومی مامۆستای مودەریس، بەڵکو سوکایەتی و بریندارکردنی هەستی سەرجەم زانایانی کوردو عیراق و ناوچەکەیە.


مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس کەسایەتیەکی بلیمەت و ناوازەو هەڵکەوتووی جیهانی ئیسلامی و سیمبول و جێی شانازی گەلی کوردو زانایانی کوردستانەو، بە کۆدەنگی زانایانی سەردەمی خۆی عەللامەو پێشەواو موجتەهیدو هەڵکەوتووی نێو زانایانی عیراق بووە، هەر ئەمەش وای کردووە ببێتە موفتی عیراق و خزمەت و هەنگاوەکانی ببنە مایەی شانازی بۆ هەتا هەتایە، سەرباری ئەوەی خەرمانی بەرهەم و نووسین و فەتواو کۆششە زانستیەکانی ئەم کەڵە زانایە گەواهیدەری پاکی و پایەداری و سەرمەشقی و پێشەنگی ئەم زاتە مەزنەن. 


ئێمە چاوەڕوان بووین (مەهدی سومەیدەعی) بابەتی مافە دەستووری و یاسایی و شایستە داراییەکانی کوردستان رووبەڕووی حکومەتی ناوەندی بکات و، پێگەی فەتوا لە ئاست ئەو چاوەڕوانیە بەکار بێنێت، کە هەموو زانایانی عیراق خوازیاری بوون، نەک ناوو پێگەو لێدوانی خۆی بۆ سوکایەتی بەرامبەر فەخری عیراق و کوردستان شێخ عەبدولکەرمی بیارە بەکار بهێنێت.


بۆیە بەناوی زانایانی کوردستانەوە داوا لە لایەنی پەیوەندیدارو دامەزراوەی یاسایی دەکەین، بە زوویی رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو کەسە بگرنە بەرو، رێگە نەدەن هیچ کەس و لایەنێک سوکایەتی بەرامبەر رەمزو سیمبولە ئایینیەکان بکات.


 


مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


28ی12ی2023ز


15ی6ی1445هـ


هەولێر - کوردستان