ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٥ / ٣ / ٢٠٢٤ بەڕێزمامۆستاسید طاهر بەڕێوەبەری ئەوقافی شارەزور وسەرۆکی لیژنەی فەتوای لقی شارەزور بەیاوەری بەڕێزان مامۆستا شێخ غازی لێپرسراوی لقی شارەزوری یەکێتی زانایان و کاک شێخ عبدالرحمان لێپرسراوی تێبینەرایەتی ئەوقافی هەڵەبجەی تازە و کاک حاجی یاسین بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی بەڕێزی تێبینەرایەتی لەهەڵەبجەی تازە لەقەزای شارەزوور لەمزگەوتی گەورە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا لەخزمەت مامۆستایانی ئاینی بەڕێزو قەدرگرانی قەزای شارەزور بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ پێشوازی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز .