یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   دەزگای ڕوئا سیمینارێک بەناونیشانی "ڕۆڵی زانایانی ئایینی و بەرەنگاربوونەوەی گوتاری رقەبەری" بۆ سەرۆکی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   د.حەسەن موفتی: ئینتیما بۆ خاک ئەرکێکی پیرۆزی ئایینی و نیشتمانییە    *****    *****   د.عومه‌ر مرۆ: له‌ قورئان و سوننه‌تدا خۆشه‌ویستی نیشتیمان پێگه‌یه‌كی مه‌زنی هه‌یه‌    *****    *****   سۆران پانێڵێک لەسەر (ڕۆڵی وتاربێژان لە دروستکردنی تاکێکی سەرکەوتوو و کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا کەمال عەلی سیان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالحمید زراری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا نەبی غفور کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شانشینی سعودیە: بە بەشداری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆنگرەی نێودەوڵەتی پەیوەندی نێوان مەزهەبەکان بەرێوە دەچێت.    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد یوسف دشیشی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خالد مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی (حاجی مەکیە) لە جیهان سیتی کرایەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/03/2024 : 20:42:24
قه‌باره‌ی فۆنت

دوێنێ ئێوارە 7ی3ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێزان د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و تەیب زرارشێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌وقاف و  كاروباری ئایینی پارێزگای هه‌ولێرو مامۆستایانی ئایینی، و به‌رپرسانی حكوومی و حزبی و خه‌ڵكێكی زۆر له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا، له‌مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا مزگەوتی حاجی مەکیە لە جیهان سیتی لە شاری هەولێر کرایەوە.


 لەوتەیەکدا د. پستیوان سادق دەستخۆشی لەخێرخواز کرد و پیرۆزبایی ئاراستەی ئامادەبووان کرد پشتیوانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، بۆ نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی مزگەوت لەشوێنە پێویستەکان دووپاتکردەوە.


دواتر بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا وێڕای پیرۆزبایی لە خێرخوازو سەرپەرشتیاری دروستکردنی مزگەوتی ناوبراو، ئاماژەی بە رۆل و کاریگەری مزگەوت لەناو کۆمەڵگەو ئاراستەی کۆمەڵگە کرد، کە شوێنی خواپەرستی و ناوەندێکی رۆحیە بۆ خۆپێگەیاندن و وەرگرتنی بەهای رۆحی و ئەخلاقی، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ گەورەی مزگەوت لە ئیسلامدا کە بایەخ و گەوەریی و پێگەیەکی تایبەتی هەیەو شوێنێکی گرنگە بۆ پەروەردەو پێگەیاندنی موسلمانان.


هەروەها بە بۆنەی نزیکبوونەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانان کردو هیوای خواست موسڵمانان بە رێزگرتن و خۆئامادەکردن بۆ خواپەرستی و کەشی ئیمانی نێو مانگی پیرۆزی رەمەزان کۆشش بکەن و تەبایی و برایەتی و گەردەن ئازایی بکەینە مایەی ئیسڵاحی کۆمەڵایەتی و پەروەردەکردنی دەروون بە رەوشتە بەرزەکان..