یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێک تاوتوێ دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/03/2024 : 12:04:26
قه‌باره‌ی فۆنت

 


ڕۆژی  یەكشەممە ٧ی رەمەزان ١٧—٣—٢٠٢٤  لقی رانیەی یەکێتی زانایان بە سەرپەرشتی بەرێز د.عبدالله دەروەکۆتری بەرپرسی لق و بە بەشداری سەرجەم کارگێڕان و بەرپرسی ناوچەکان کۆبونەوەی خۆی ئەنجام دا لە کۆبونەوەکەدا ئەم تەوەرانە گفتووگۆیان لەسەر کرا.


یەکەم: باس لەبارودۆخی خراپی دارایی مووچەخۆران و زانایان بەتایبەت كرا قسە لە ئەگەری سەرھەڵدانەوەی بایكۆت لەسنورەكە كراو  ئەركی زانایان لەوبارەیەوە باسكرا.


دووەم: هەوڵەکانی بەرپرسی لق بەڕێز ( د. عبدالله دەروەکۆتری ) بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنی تازەی لق بەرز نرخێندرا و هەموو لایەك خۆشحاڵیان دەربڕی و دەستخۆشی و پشتیوانیان بۆ دوپاتكردەوە .


سێیەم: باسی هاوکاری کردنی زانایانی سنوری لق و سنوری ئەوقافی راپەرین بەگشتی کراو لەو بارەیەوە دەستخۆشی لەبەرپرسی لق كرا بۆ هەوڵەکانی لە دابینكردنی ھاوكاری لە ڕەمەزاندا بۆ (١٠١) مامۆستای ناو یەکێتی زانایانی کرد لەڕێگەی چەند خێر خوازێکەوە.


چوارەم: گفتوگۆ کرا دەربارەی بڕیارو رسپاردەکانی تازەی مەکتەبی تنفیزی یەکێتی زانایان سەبارەت بە زیاتر رێکخستنەوەو بەرەو پێشبردنی رەوشی پیشەیی زانایانی ئایینی لە کوردستان.


راگەیاندنی لقی رانیەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان