یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەراسیمی تایبەتی ناساندن بڵاوکردنەوەی کتێبی (فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا)  بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت   
بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/05/2024 : 21:47:30
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 14ی5ی2024 بە ئامادەبوونی د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و ئەنجومەنی باڵای فەتواو د.پشتیوان سرێشمەیی بەرێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی و شێخانی تەریقەت و مامۆستایانی زانکۆو کەسایەتی کۆمەڵایەتی و فەقێ و قوتابیانی ئایین و جەماوەری ناوچەکە، لە ژێر چاودێری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان؛ مەراسیمی بەخشینی بروانامەی زانستی لە بەرزێوەی دەروازەی باڵەکایەتی بەرێوە چوو، کە لەلایەن بەرێز ماۆمستا دکتۆر مادح مەلا محمد بەرزێوەیی بەخشرایە هەریەک لە بەڕێزان: (مەلا وسو زبێر وسو بەرزێوەی، مەلا محمد زبێر وسو بەرزێوەی، مەلا زانیار ناصح محمد بەرزێوەی، مەلا حسێن زبێر وسو بەرزێوەی، ملا صادق علی یوسف گرتکی، مەلا عمر صدر الدین علی گوانی، مەلا ئازاد محمد عبدالله بەرگرکەیی، مەلا سیراج مخلص أسعد برادۆستی).


لەم مەراسیمە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتارێکی پێشکەش کردو تێیدا دەست خۆشی لە مامۆستای برونامەبەخش کردو پیرۆزبایشی ئاراستە ئەو هەشت مامۆستا ئایینیە کرد، کە ئیجازەی مەلاتیان وەرگرت، دواتر ئاماژەی بە رۆڵی زانایانی کوردو پێگەی حوجرەو مەدرەسە ئایینیەکانی کوردستان بە گشتی و دەڤەری سۆران و باڵەکایەتی بە تایبەتی کرد لە خزمەتکردنی رێبازی زانستی و بڵاوکردنەوەی مەعریفەی دینداری و نیشتمانپەروەری، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە لە رابردوو ئەوە سەلماوە، کە مەلای کورد خزمەتێکی یەکجار گەورەی پێشکەشی کوردستان کردووەو، پێویستە لە کوردستان روئیاو رێبازی زانستی مەدرەسەو حوجرەکان لەناو کورد بەردەوام بێت بۆ خزمەتی ئایین و نیشتمان و پێویستە هەمووان پاڵپشتی ئەم هەنگاوە بکەین.


هەروەها لە بەشێکی تری قسەکانی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم و هەوڵەکانی یەکێتی زانایان بەهەماهەنگی وەزارەتی ئەوقاف دا، کە لە ماوەی رابردوو توانراوە چەندین پرۆژەی گەورە لە بواری رەوشی ئایینی بایەخیان پێ بدرێت، لەم سۆنگەوە بەراوردی ئێستای بەرامبەر بە چەند ساڵێک لەمەوبەر کردو چەند وێنایەکی گرنگی لەم بارەوە خستە بەرچاوو، هەروەک ئاماژەی بە کردنەوەی زانکۆی ئیسلامی کرد، کە بڕیار وایە لە ئایندە بۆ خزمەتی زانستە شەرعیەکان و پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار بکرێتەوە.


شایەنی باسە هەر یەک لە بەرێزان د.پشتیوان سرێشمەیی بەرێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و  د. ملا مادح بەرزێوەیی پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی ملا محمد ملا عمر بەگ زێوەیی و مودەڕیسی حوجرەی فەقێیانی ئیمامی غەزالی لەبەرزێوەو ماۆمستا مەلا عبدالواحد بارەکی وتاریان پێشکەش کردو چەندین پەخشان و سروود بەو بۆنەوە خوێندرانەوە.