یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا شێخ عابد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان دیدارێکی تایبەت بە رۆژی جیهانی رووبەڕوو بوونەوەی وتاری رقەبەری بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا زبێر شێخە لاسەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: داوا لە حاجیان دەکەین قوربانیەکانیان لە کوردستان ئەنجام بدەن    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی حەمە ڕەسول گێڵدەرەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دکتۆر عرفان رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای حەج: رۆژانە لە خزمەتی حاجیان داین و کارەکانمان بە رێکو پێکی بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی (نەفامی لە نێوان پیرۆزکردن و بە دامەزراوەیی کردندا) بەرێوە دەبات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری شاندێک لە شاری سلێمانی چەند دیدارو سەردانێک ئەنجام دەدات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەكێـتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە پیرمام بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد خاروکی تەرمەکەی دۆزرایەوەو یەکێتی زانایان پرسەو هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەکەی رادەگەینێت   
حوكمی شوانكاره‌یی بۆ به‌خێوكردن و له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵ له‌ سه‌ر به‌شێك له‌سه‌ر و به‌روبومه‌كه‌ی
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/09/2022 : 23:21:54
قه‌باره‌ی فۆنت
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه. 
 وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك مامۆستایانی ئاینی وهاوڵاتی پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌ حوكمی شوانكاره‌یی بۆ به‌خێوكردن و له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵ له‌ سه‌ر به‌شێك له‌سه‌ر و به‌روبومه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنی ژماره‌ (7) له‌ به‌رواری 9/8/2022م دوای لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی و فه‌تواو ئیجتهاداتی زانایان و مه‌به‌سته‌ باڵاكانی شه‌ریعه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:
ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی كوردستان و له‌ لایه‌ن هه‌ندێك له‌ خاوه‌ن پاره‌وه‌ مه‌ڕداره‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، به‌ڵام له‌لای جمهوری زانایان و هه‌ر چوار مه‌زهه‌بی ئه‌هل و سوننه‌ت و له‌ناویان مه‌زهه‌بی خۆمان ئیمامی شافیعی (ره‌حمه‌تی خودایان لێبێت) مامه‌ڵه‌یه‌كی نادروسته‌و هه‌ر له‌ دێر زه‌مانیشه‌وه‌ هه‌میشه‌ مامۆستایانی ئاینی و زانایانی شه‌رعزان خه‌ڵكیان له‌ نادروستی ئه‌م بابه‌ته‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌، نا دروستیه‌كه‌شی له‌به‌ر ئه‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
1. ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی تێكه‌ڵاوه‌ له‌ ئیجاره‌ی فاسید و جه‌عاله‌ی فاسید و شه‌ریكایه‌تی به‌ مه‌رجی مامه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌، چونكه‌ له‌م مامه‌ڵه‌یه‌دا ئه‌و به‌رامبه‌ره‌ی (عوض) كه‌ ڕێك كه‌وتوون له‌ سه‌ری دیار نییه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌ندازه‌ی كرێ له‌ ئیجاره‌دا یان (جُعل) له‌ جیعاله‌دا دیار نه‌بوو ئه‌وه‌ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ فاسید ده‌بی، هه‌روه‌ها دروست نییه‌ دوو مامه‌ڵه‌ له‌ مامه‌ڵه‌یه‌كدا یان مامه‌ڵه‌ به‌شه‌رتی شه‌ریكایه‌تی .
پێغه‌مبه‌رمان - صلی الله علیه وسلم- ده‌فه‌رموێ: ((مَنِ اسْتَأْجَرَ أَجِيرًا، فَلْيُعْلِمْهُ أَجْرَهُ)) رواه ابن أبي شيبة في المصنف 4/ 366 والبيهقي في السنن الكبرى 6/ 120
ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێت: (ولا تصح- أي الإجارة - حتى تكون المنافع معلومة، والأجرة معلومة) برِوانة: الهداية في شرح بداية المبتدي3/ 230
 (( ويشترط كون الأجرة التي في الذمة معلومة جنساً وقدراً وصفة كالثمن في البيع )) ئیمامی مه‌ڕغینانی له‌حه‌نه‌فیه‌كان ده‌فه‌رموێت: (ولا تصح- أی الإجاره‌ - حتی تكون المنافع معلومه‌، واڵاجره‌ معلومه‌) بڕوانه‌: الهدایة فی شرح بدایه‌ المبتدی3/ 230
هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ زه‌ره‌ری زۆری تاك و گشتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ وه‌ك (الخطیب الشربینی) ده‌فه‌رموێ: (ولو قال شخص لآخر: سمن هذه الشاة مثلا ولك نصفها أو هاتين على أن لك إحداهما، لم يصح ذلك، واستحق أجرة المثل للنصف الذي سمنه للمالك، وهذه المسألة مما عمت بها البلوى في قرى مصر في الفراريج يدفع كاشف الناحية أو ملتزم البلد إلى بعض البيوت المائة أو الأكثر أو الأقل ويقول: ربوها ولكم نصفها، فيجب على ولي الأمر ومن له قدرة على منع ذلك أن يمنع من يفعل هذا فإن فيه ضررا عظيما) بڕوانه‌ : " مغنی المحتاج 3/230".
هه‌روه‌ها ئیبن قودامه‌ی حه‌نبه‌لی ده‌فه‌رموێ: (ولو استأجر راعيا لغنم بثلث درها ونسلها وصوفها وشعرها، أو نصفه، أو جميعه، لم يجز. نصَّ عليه أحمد، في رواية جعفر بن محمد النسائي؛ لأن الأجر غير معلوم).
له‌ باره‌ی جه‌عاله‌وه‌ له‌ "المجموع" دا هاتووه‌ ((ويشترط لصحة العقد كون الجُعْل مالا معلوما لأنه عوض كالأجرة والمهر ولأنه عقد جُوِّز للحاجة)) بڕوانه‌ : " المجموع 15/121"
2. هه‌روه‌ها ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ چه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌كه‌ و تێكه‌ڵكراوه‌، چونكه‌ له‌ ئیجاره‌كه‌ یان جه‌عاله‌كه‌ شه‌رتی شه‌ریكایه‌تی به‌شه‌رت گیراوه‌ له‌ سه‌رو به‌ روبومه‌كه‌ی،  پێغه‌مبه‌ر یش  - صلی الله علیه وسلم- ڕێگری كردووه‌ له‌ تێكه‌ڵ كردنی دوو مامه‌ڵه‌و كڕین و فرۆشتن به‌ مه‌رج  له‌ فه‌رموده‌ی صه‌حیحدا هاتووه‌: ((نهی رسول الله عن بیعتین فی بیعة‌)) رواه الإمام أحمد 11/203 والترمژی 3/525 وقال حسن صحیح، وابن حبان 11/ 347.
هه‌روه‌ها له‌ ڕیوایه‌تێكدا هاتووه‌ (أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ «نَهَى عَنْ بَيْعٍ وَشَرْطٍ، الْبَيْعُ بَاطِلٌ، وَالشَّرْطُ بَاطِلٌ) رواه الطبراني في الاوسط 
ڕێگه‌ی شه‌رعی و دروست بۆ دروستی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌: كه‌ ئه‌و مه‌ڕو ماڵاته‌ بدات به‌ شوانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ كرێیه‌كی دیاریكراوی به‌رجه‌سته‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆی بله‌وه‌ڕێنێ یان به‌ چه‌ند سه‌رێكی دیاریكراو له‌و سه‌رانه‌ی كه‌ ئه‌یداتێ بۆ له‌وه‌ڕاندنی له‌و كاته‌دا.وه‌ك له‌ هاوشێوه‌ی ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا زانایانی فیقهی ئیمامی شافیعی ئاماژه‌یان پێ كردووه‌ له‌وانه‌ شێخی ئیبن حه‌جه‌ری هه‌یته‌می له‌ تحفه‌ المحتاج بشرح المنهاج 6/129.
سه‌باره‌ت به‌و مامه‌ڵانه‌ی پێشتر به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام دراون یان به‌ نه‌زانی ئه‌نجام ده‌درێن و دوایی بۆیان ڕوون ده‌بێته‌وه‌، پێویسته‌ نرخی هاوشێوه‌ (أجرة‌ المثل) بدرێت به‌ شوانه‌كه‌ له‌ بری به‌خێو كردنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌، ئه‌ندازه‌ی ئه‌و كرێیه‌ش پێویسته‌ به‌ پێی عورف و له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی پسپۆڕ له‌ به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵان دیاری بكرێت . وه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌مه‌ودوا ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ ده‌كات پێویسته‌ شوانه‌كه‌ بگرێت به‌ كرێیه‌كی دیاریكراو، یاخود هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ بیكاته‌ شه‌ریكی خۆی و له‌سه‌ر رێژه‌یه‌ك رێبكه‌ون پاشان قازانج و زه‌ره‌ر به‌ پێی ئه‌و رێژه‌یه‌ هه‌ردوكیان ده‌چنه‌ ژێری.

والله تعالی أعلم.
و صلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له و صحبه وسلم

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا
11/ محرم/ 1444ه = 9/ ئاب/2022م = 18/خه‌رمانان / 2722ك