یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی "حاجی سەنیە" لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو دیاری دەکات    *****    *****   لە ژێر چاودێری یەکێتی زانایان سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی (نەزۆکی و پاراستنی شیرازەی خێزان) بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان لە پێشوازی مانگی پیرۆزی رەمەزان و تاوتوێکردنی چەند پرسێکی هاوچەرخ و پەیوەندیدار تاوتوێ دەکات    *****    *****   کێشەی قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی چارەسەر کراو بڕیاری پێویست دەرچوو    *****    *****   ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) لەهەموو لایەک پیرۆز بێت    *****    *****   مامۆستا مەلا حمدامین بەرگرکەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە سەر رەوشی کوردانی رۆژئاڤا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەنجام دەدات    *****    *****   دیداری سەرۆکی یەکێتی زانایان و شێخ مورشید خەزنەوی و تاوتوێکردنی رەوشی کوردانی سوریاو هەڵوێستی زانایان    *****    *****   یەکێتی زانایان پێشوازی لە کۆمەڵێک مامۆستاو قوتابی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سەلاحەددین دەکات   
حوكمی دانانی دیاری به‌رامبه‌ر به‌كڕینی كاڵا
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/11/2022 : 16:56:58
قه‌باره‌ی فۆنت

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.

وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك پرسیاری له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به‌حوكمی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی خواره‌وه‌ كه‌ به‌نیازه‌ ئه‌نجامی بدات به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

(ساڵنامه‌یه‌ك چاپ ده‌كات و له‌ ڕیگه‌ی مه‌ندوبه‌كانی خۆیه‌وه‌ ده‌یفرۆشێت به‌ هاونیشتمانیان و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ساڵنامه‌یه‌ ده‌كڕن ناویان ده‌چێته‌ ناو تیروپشكێكه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی ناوی له‌ تیروپشكه‌كه‌ ده‌رچوو دیاری پێ ده‌درێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشوه‌خته‌ چه‌ند خه‌ڵاتێكی دیاری كردووه‌، ئه‌م كاره‌ش بۆیه‌ ئه‌نجام ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هان بدات بۆ كڕینی ساڵنامه‌كه‌ی).

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ دانیشتنی ژماره‌ (6) له‌ به‌رواری 9/10/2022 به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ :

ئه‌م كاره‌ به‌م مه‌رجانه‌ی لای خواره‌وه‌ دروسته‌:

1. نرخی ئه‌و ساڵنامه‌یه‌ له‌ نرخی ئاسایی خۆی زیاتر نه‌بێت له‌ بازاڕی خۆیدا.

2. دیاریه‌كه‌ نه‌كرێته‌ مه‌رج له‌كاتی كڕینی ساڵنامه‌كه‌.

3. دیاریه‌كه‌ به‌شێك نه‌بێت له‌ نرخی ساڵنامه‌كه‌ به‌ڵكو له‌ پاره‌ی خاوه‌ن ساڵنامه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت.

4. تیروپشكه‌كه‌ بێفێڵ بێت وبه‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی ئه‌نجام بدرێت.

5. دیاریه‌كه‌ له‌و بابه‌تانه‌بێت كه‌ڕێگه‌ پێدراو بێت له‌ ڕووی شه‌رعه‌وه‌و شتێكی حه‌رام نه‌بێت.

   به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ كارێكی ناروست ده‌بێت.      

 والله تعالی أعلم.

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه أجمعین.

 

                                                 ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا

                                      13 / ربیع اڵاول/ 1444ك = 9/10/2022ز = 17/ ڕه‌زبه‌ر/ 2722ك