یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی زانایانی کەربەلا بەسەرۆکایەتی شێخ عەلی قەرعاوی سەردانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت)    *****    *****   سەرۆکی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولودەوە بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)    *****    *****   هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەڕێوە دەچێت    *****    *****   د.عیرفان رەشید ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی بەشداری شەشەمین دیداری یەکێتی زانایانی تورکیا دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێرو بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە دەکات    *****    *****   سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای فتوا: زیادبوونی كورسییەكانی كورد دڵخۆشكەرە    *****    *****   دیوانی پارێزگای هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاری پێشوازی مانگی مەولود بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لەشاری هەولێر بەشداری مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی دەکات    *****    *****   پرسە و هاوخەمی   
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان: مه‌لا حه‌كیم له‌ كۆڕێ‌ نه‌ڕفێندراوه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/06/2010 : 16:36:30
قه‌باره‌ی فۆنت
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رفاندنی (حه‌كیم یوسف حه‌مه‌ده‌مین) ناسراو به‌ (مه‌لا حه‌كیم)، كه‌ به‌ پێی هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌لایه‌ن سوپای بارزانه‌وه‌ رفاندراوه‌، ده‌ستبه‌جێ‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وه‌ك پارێزه‌ری مافه‌كانی زانایانی ئایینی به‌دواداچوونی بۆ هه‌واڵه‌كه‌ كرد‌و، دوای په‌یوه‌ندیكردن به‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ ئه‌وقافی شه‌قڵاوه‌‌و سوپای بارزان‌و خانه‌واده‌ی ناوبراو بۆمان ده‌ركه‌وت، كه‌ ناوبراو مه‌لا نییه‌، به‌ڵكو پیشه‌ی (خزمه‌تگوزار‌و بانگبێژه‌)، هه‌روه‌ها نه‌رفێندراوه‌، به‌ڵكو له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵستانی به‌ ماره‌كردنی ئافره‌تێك به‌بێ‌ ئاگاداربوونی خانه‌واده‌كه‌ی، كه‌ دواتر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه‌، بۆیه‌ دادگا ده‌ستگیری كردووه‌ بۆ وه‌رگرتنی شاهێدی‌و زیاتر روونكردنه‌وه‌ی باسه‌كه‌، ئێستاش ناوبراو له‌ بنكه‌ی پۆلیسه‌‌و، خانه‌واده‌كه‌شی رایده‌گه‌یه‌نن، كه‌ ئه‌و به‌پێێ‌ دادگا ده‌ستگیر كراوه‌‌و، به‌پێی دادگاش ئه‌نجامه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون‌و، ملكه‌چی خۆشیان بۆ بڕیاری دادگا ده‌ربڕیوه‌.
بۆیه‌ هیواخوازین له‌ راگه‌یاندنه‌كان وردبین بن له‌ نووسینه‌كان‌و، هه‌ركه‌سێكیش قسه‌یه‌كی كرد، به‌ (مه‌لا) ناوی نه‌به‌ن، ئێمه‌ش له‌ یه‌كێتی زانایان پشتگیری له‌ زانایانی ئایینی ده‌كه‌ین‌و، هه‌ر شتێك پێویست بێت بۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌و به‌ڕێزه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (خزمه‌تگوزاری) مزگه‌وته‌، بۆ هه‌ر پشتیوانیه‌ك كه‌ له‌ رووی شه‌رعی‌و یاساییه‌وه‌ ره‌وا بێت ده‌كه‌ین.
راگه‌یاندنی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان