یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   شاندێکی زانایانی کەربەلا بەسەرۆکایەتی شێخ عەلی قەرعاوی سەردانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد ( دروودی خوای لە سەر بێت)    *****    *****   سەرۆکی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی مەولودەوە بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکات    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)    *****    *****   هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەڕێوە دەچێت    *****    *****   د.عیرفان رەشید ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی بەشداری شەشەمین دیداری یەکێتی زانایانی تورکیا دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو بەرێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێرو بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە دەکات    *****    *****   سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای فتوا: زیادبوونی كورسییەكانی كورد دڵخۆشكەرە    *****    *****   دیوانی پارێزگای هەولێر: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاری پێشوازی مانگی مەولود بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لەشاری هەولێر بەشداری مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی دەکات    *****    *****   پرسە و هاوخەمی   
یه‌كێتی زانایان: مه‌ولود ده‌رفه‌تێكی زێڕینه‌ بۆ‌ چه‌سپاندنی عه‌داله‌ت و ده‌ستپاكی و برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و راستگۆیی
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/12/2016 : 10:38:23
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ

موسڵمانانی ئازیز.... هاونیشتیمانیانی به‌ڕێز

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین و هیوادارین ئه‌م یاده‌ ببێته‌ مایه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ره‌وشتی جوان و به‌رزی رێبازی سه‌ردارو سه‌روه‌رمان، كه‌ گیانی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیانی له‌ نێوان سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و ئاین و مه‌زه‌به‌ جیاوازه‌كانی كوردستان قوڵكردبووه‌وه‌.

به‌ڕێزان: ئه‌مساڵ كه‌ یادی مه‌ولودی فه‌خری كائینات ده‌كه‌ینه‌وه‌، گه‌لانی موسڵمان له‌ ناوچه‌كه‌مان و خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی به‌ دۆخێكی ناخۆش و پڕ ئازاری ئه‌منی و ئابووری تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام دڵنیاین ئه‌م رووداوانه‌ بۆ خه‌ڵكی ئاقڵمه‌ند ده‌رفه‌تێكی زێڕینن بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆدا بچینه‌وه‌و هه‌وڵبده‌ین بۆ گێڕانه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌خلاقی به‌رزی پێغه‌مبه‌رانه‌ له‌ چه‌سپاندنی عه‌داله‌ت و ده‌ستپاكی و برایه‌تی و خۆشه‌ویستی و راستگۆیی، به‌تایبه‌تی دوای ئاوابوونی خۆری ئه‌و تیرۆریستانه‌ی ده‌یانه‌ویست به‌ شێواندنی چرای گه‌شی ئیسلام گیانی كوشتن و وێرانكردن بڵاوبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا به‌ هه‌وڵ و هیممه‌تی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان شكست به‌و هه‌وڵانه‌ هێندرا، ئه‌وه‌ی ماوه‌ كوردستان به‌ ده‌سه‌ڵات و حزب و خه‌ڵكه‌وه‌ زیاتر كار بۆ قۆناغی دوای شه‌ڕه‌كه‌ بكه‌ین و، هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و برایه‌تی له‌ ناخی تاكی كورد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌مان له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ست به‌ ئارامی زیاتر بكه‌ین.

دووباره‌ ئه‌م یاده‌ له‌ هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.

 

یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان

10/ره‌بیعول ئه‌وه‌ل/1438

9/12/2016