یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات   
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر ره‌وشی ئایینی له‌ هه‌رێم بڵاو ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/09/2023 : 21:02:43
قه‌باره‌ی فۆنت

 

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

زانایانی ئایینی قه‌درگران

موسڵمانانی به‌رێزی كوردستان

له‌روانگه‌ی هه‌ست كردنمان به‌ به‌رپرسیارێتی ئایینی و پیشه‌یی و سه‌قامگیری كیان و كۆمه‌ڵگه‌و به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وشی ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە بەلاغێک کۆتایی بە کۆبوونەوەی خۆی هێناو ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خوارەوە به‌ گرنگ ده‌زانێت:

یه‌كه‌م: گه‌لی كورد له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ستی موسڵمانێتی خۆیدا هه‌میشه‌ رێزگرتن له‌ رێڕه‌وی گه‌وره‌ زانایان به‌لایه‌وه‌ گرنگ بووه‌و، بە سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی لایه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی لێی روانیوە، بەردەوامیش هه‌وڵ و خزمه‌ته‌كانی مه‌لای كورد به‌رهه‌مدارو له‌ گه‌شه‌و پێشكه‌وتن خۆی بینیوه‌ته‌وه‌و نه‌كه‌وتۆته‌ ژێر باری فه‌وزای دروستكراوو ناکۆکی و ململانێی نا تەندروستەوە.

دووه‌م: یه‌كێتی زانایان له‌گوزەرانی زانایان و بارودۆخی ئایینی و ره‌وشی ئیداره‌دان و ئاستی هه‌وڵ و هه‌نگاوو كاردانه‌وه‌كان تێده‌گات، بەردەوام په‌یامی خۆی هه‌بووه‌و پێشنیاری دیراسه‌كراوی گه‌یاندووه‌، بۆیه‌ دڵنیایی ده‌ده‌ینه‌ سه‌رجه‌م زانایان سوورتر ده‌بین له‌خزمه‌تكردنی ئایین و پاراستنی رێڕه‌وی گه‌وره‌ زانایان و، ئه‌و ئامانجانه‌ی یه‌كێتی زانایانی له‌سه‌ری دامه‌زراوه‌.

سێیه‌م: له‌پێناو پاراستنی به‌های كاری بانگه‌وازی و گوتاری ئایینی و به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وشی دینداری و ئارامی دۆخی مزگه‌وته‌كان و پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی و، رێگری له‌ ناله‌باری بۆچوونی هاورده‌و نازانستی و ناكامڵ و پاراستنی پێگه‌و رێڕه‌وی زانایان و، یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی فیقهی لەناو موسڵمانانی كورد وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی تری ئیسلامی، لەرووی فکری و عەقیدەیی دێرینی مەلای کورد په‌یڕه‌وكردنی مه‌زهه‌بی ئیمانی شافیعی وەک مه‌زهه‌بی رسمی هه‌رێمی كوردستان بە پێویست دەزانێت.

چواره‌م: یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان مه‌رجه‌عی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی مه‌لای كورده‌و نوێنه‌رایه‌تی زانایانی ئایینی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توای ئه‌م یه‌كێتیه‌ش به‌رپرسیاره‌ له‌ ده‌ركردنی فه‌تواو بابەتە ئیجتیهادییەکان، بۆیه‌ ناكرێ مینبه‌ری مزگه‌وت و كه‌ناڵ و په‌یج و سایتی كه‌سی ببنه‌ شوێنی فه‌توادان، هەروەها مزگه‌وت شوێنی خواپه‌رستی و ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌ی رۆحی و ئیمانییه‌، پێویسته‌ په‌ره‌ی زیاتری پێ‌ بدرێت، وە رێگە نەدرێت ببێته‌ شوێنی په‌رته‌وازه‌یی و لێكترازان و ناكۆكی و ململانێی فكری و مه‌زهه‌بی و كه‌شی ئارامی دینداری بشێوێت، چونكه‌ ده‌بێته‌ فاکتەری به‌رهه‌مهێنانی رق و كینه‌و ئاژاوه‌و گوتاری توندڕه‌ی و دواجار خزمه‌تێك به‌ گه‌ل و وڵات ناكات.

پێنجه‌م: یەکێتی زانایان نیگەرانە لە دۆخی نالەباری کەرکوک و گوزەران و دواکەوتنی موچەی هاوڵاتیان لە لایەن حکومەتی عیراقەوە، کە نابێ پرسی بودجەو مووچەو مافە یاسایی و دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان تێکەڵ بە ململانێی سیاسی بکرێت، داواش لە هێزو لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان دەکەین بە یەکهەڵوێستی و تەبایی نێوخۆی هەرێم ئاوڕی جددیتر لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان بدەنەوە.

 

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

6ی9 ی2023