یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات   
مه‌لا ره‌سوڵ سیتکانی
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/06/2012 : 11:09:18
قه‌باره‌ی فۆنت
شام شەكرە وڵات شیرینترە
Setkani1@gmail.com

ئەم نوسینەم بەدوای قسەی یەكێك لەوبرادەرەبەرێزوخۆشەویستانەم هات ،كە لەدوای بەژداریكردنی خولێكی زانستی و رۆشنبیری ئیسلامی یەك مانگە لەولاتی میسرگەرابویەوەولەوەلامی ئەوپرسیارەم كە ولاتی میسرچۆن بوو ؟ فەرمووی (شام شەكرەو وولات شیرینترە).

حەقیقەتەن ئەووتەیە وتەیەكەی پێشینانەو بایەخ وگرنگی تایبەتی خۆی هەیەوهەستەكان بەرووی حەقیقەتدادەكاتەوەو،رێك لەشوێن خۆیەتی،كەمانەكەی بریتیەلەوەی هەمووكەسێك زێدی خۆی وولات ونیشتمانەكەی لەزێدوخاكی خەلكیترخۆشتر دەوێ .ئەگەرولاتی شام كەهەمیشە لەچواروەرزی سالدادائاووهەوایەكی سازگاروفێنك وتایبەت ومیوەجاتی جیاوازی هەیەوشوێنێكی گەشتیاری جیهانیە، بەلام بەقەدولاتەكەی من خۆش نیە،كەئەمەش فیترەتی هەموومرۆڤێكەو.هێچ كەس ناتوانێ لەبەرامبەردائینكاری بكات مەگەرتەنها كەسێك بە پێچەوانەی واقیع وسروشتی بونەكەی خۆی بیربكاتەوە..

، چونكە خۆشەویستی نیشتمان شتێكەپەیوەندی بەسروشتی مرۆڤەوە هەیەولەسەرووی دەسەلات ویست وخواستی خۆیەتی.

بۆیەزۆرجاردەبینین كەسانێك لەشوێنێك نیشتەجێن كەبەلای تۆوە شوێنێكی زۆرتەنگ ونامۆوناخۆشە بەلام بەلای خودی دانیشتوەكەیەوە شوێنێكی خۆش وبەقیمەت وناوازەیە ،

كەئەمەش لەوحیكەمەتە ئیلاهیە سەرچاوە دەگرێ ،كەخاكی هەموومانی لای خۆمانی خۆشەویست كردوە ،بۆئەوەی هەم ژیانمان ژیانێكی پڕئارامیبێت و، وهەمیش كەس چاونەبرێتە شوێنی كەسێكیتروژیان لەرَیرەوەی ڕاستەقینەكەی خۆی لانەداكەبەخشینی سۆزو ئەوینە بەزێدەكەی وئاوەدانكردنەوەیەتی.

هەربۆیەش سەیردەكەین خۆشویستنی شارێكی وەك مەككەی پیرۆز،كە پێكهاتەكەی تەنها شاخێكی رەق ووشكەلانیە، لەلای پێغەمبەری ئازیزمانەوە(دروودی خوای لەسەربێت) شتێكی نامۆنەبوە، بەلك وبەپێچەوانەوە كاتێك جێی دەهێلێ ئەوە پێغەمبەرە (دروودی خوای لەسەربێت)ئاوری دووری لێدەداتەوەو وئاخی غوربەتی بۆهەلدەكێشێونهێنی راستی نێوناخی بۆشارەكەی دەردەخات كەبەراستی كەخۆشی دەوێ ،بەمەش ئەوەمان بۆروون دەبێتەوە كە خۆشەویستی خاك ئەركێكی مرۆیی و ئاینیەپێویستە هەریەك لەئێمە پارێزگاری لێبكەین و،بەبەشێكی هەرەگرنگ لەژیانمانداسەیری بكەین وشەونخونی بكەین لەپێناوپاراستنی بۆئەوەی دلەكانمان لەسەریدابەئۆقرەی جێگیربێت وسۆزەكانی نیشتمان و دیمەنە جوانەكانی لەگەل سروشتی ناخمان ئاوێتەی یەكتر ببن.

وەلێ ئەوەی جێگەی داخە ئەوشتەی كە ئەمرۆبەروونی هەستی پێدەكرێت ئەوەیە،كە زۆرێك لەتاكەكانی ئێمەی كوردلەگەل زۆری قوربانی دان وخەباتكردن لەپێناونیشتمانێكی ئازادوسەربەخۆدا، دیاردەی لاوازبوون وكالبونەوەی ئینتمای نیشتانی بەروخساری زۆرێك لەئێمە مانان بەدی دەكرێوبانگەشەی نابۆنیشتمان لەكۆروكۆبونەوەودانیشتنەكانداسنوری شاراوەیی بەزاندوەوشوێنەواری خراپی دروست كردوە .

كەئەمەش لەراستیداشتێكی لاوەكی وسادە نیەتا بەسەریداتێپەربكەین ولەبەرامبەردادستەوەستانبین چونكە ئەمە ئایندەی ولاتێك بەوجۆرە بیركردنەوەوهەستكردنە پەیوەستەو چارەنوسی نەتەویەك داریدەكات.

هەربۆیەش بەبەردەوامیی رۆژانەگازندەو شەختەبارانی گلەییەكان دەبێتە هۆی لەدەستدانی زیاتری متمانەی خەلك لەبەرامبەردەسەلاتی خۆمالی كوردی ،كەبەرای من هۆكارگەلێك هەن كەهەستی خەلكی لەبەرامبەرسۆزی نیشتمانی بەئاراستەیەكی نەخوازراوببات،كەسەركیترینیشیان ئەهۆكارەیە كەتاك وئێستادەسەلاتی كوردی خۆمالی وەك وپێویست نەیتوانیوە كارلەسەربیرۆكەی بەئینتماكردنی رۆحی گەنج ولاوەكان وخەلكی كوردستان بكات و،پرسی خۆشەویستی بكاتە پرۆژەیەكی زەرورەتی نیشتمانی وئاینی كەخەلكی وەك مافێك لەمەرامبەرنیشتمان وخۆشەویستیەكەی مامەلەبكات و كێشەكانی نەبوونی عەدالەت ویەكسانی كۆمەلایەتی چارەسەرێگی گشتی بۆبدۆزێتەوە كە كاریگەری راستەوخۆی لەسەرپرۆسەكەهەیەوخەلكی بەخەمساردیەوە سەیری پرسەگرنگەكانی پەیوەست بەئایندەی نیشتمان بكەن، كەبەمەش پێش هەمووشتێك زیان بەخەلكی هەژارونەداردەگەیەنێو دواجاریش هەموومان بەدەسەلاتیشەوە خوانەخواستە دەبینەقوربانی هەلەكانمان .

بێتان سەیرنەبێت ئەگەربلێین هەندێلەخەلكانەرەوایەتیان هەیەكەبەوشێوە بیربكەنەوە،چونكە جێگەی سەرسورمانە كنەتەوەیەك سەرتاپای مێژووی بەخوێن وفیداكاری نوسرابێتەوە كەچی تائێستانەوەی نوێ بێئاگابێ لەوئازارومەینەتیانەی كە بەسەرگەلەكەی داهاتوەكەهەمیشە جێگەی شانازیو سەربەرزیە بۆئێمەی كورد،وەلێ دەسەلاتی ئێستای كورد بەكەمتەرخەمی خۆیەوە نەیتوانیوە سەروەربونی یاساونەهێشتنی ناعەدالەتی و بەرجەستەبوونی دیموكراسی راستەقینە كەئەمانە چەمكی هرەبەهێزی گەشەسەندن وبەروبێشبردنی سەرجەم بوارەكانی ژیانە لەهەركۆمەلگەیەك كە ئارەزووی پێشكەوتن وملمانێی زانست و داهێنانی لەسەرئاستی كەرستە خزمەتگوزاریەكان هەبێت، بكاتە پێوەری كارەكانی خۆی بۆگەشەسەندن وهێنانەكایەودروستكردنی دەولەتێك كەلەسەربنەمای ئینتماوخۆشەویستی خاك بنیاتبنرێ.

هەرئەوەش وایكردوە كەسانێك گەرجی لەرابوردوو ئێستاشدادلسۆزبەخاك ونیشتمانەكەیانن ولەگەل بوونی ژیان وئابوریەكی بەرچاولەوو ولاتەدالەهەرپرسەوبۆنەیەك وپرسێكی نەتەوەیی لەجیاتی خەم وهەولدان وهەلوێست وەرگرتن، كەچی ژمارەی فێلاوكەم وكوریەكان وگازاندەكان لەدوایكداریزدەكات نیشتمانەكە نەفرەت باران دەكات،لەكاتێكدائەمە نیشتمان نیەكە هەلەوناعەدالەتی دەكات بەلك ودانیشتوانی ئەم نیشتمانەن لەبەرزاییەكانەوە سەیری خەلك دەكەن وبەبچوكی دەیانبینن ،ئەوانەن كەنیشتمانیان بەرنەفرەتكردن داوە كەئامادەنین هەمووكات چاوەكانیان كراوە بن بۆبینینی راستیەكانودیمەنە جەرگ سوتێنەكانی ولاتی بەناوئەنفال ونەخۆشە درێژخایەنەكان ،ئەوانەن گوێیەكانیان گریەوفرمێسك ونالەی ئەومنال ودایكانەنابیسن كەلە رێگەی كەنالەكانەوە دەرۆزێیەیان بۆدەكرێ!! وئەوقەلەمانەش كەپیشەیان دەرخستنی خەم وكەم وكورتیەكانە بەخواروخێچی ئەبینرێن .
نیشتمان چی بكالەوە زیاتركە دونیایەك جوانی وسروشت وهەوای سازگاری پێ بەخشیوین ولاتی بۆشیرین كردین بەلام ئێمەین بەئاكارورەفتارە نەشیاوەكانمان ناشیرین دەكین .

بۆیە بەلای منەوە زۆرگرنگ و پێویستەوهەرچی زووە بۆئەوەی ولات بەشیرینی بمێنێتەوە تفت وتال نەبێت ،لایەنە پەیوەندیدارەكان كەلەسەرویانەوە حكومەت بەپلە یەك بەرپرسیارە لەودیاردە مەترسیدارە.دواترمامۆستایانی ئاینی وسەرجەم چین وتوێژەكان ورێكخراوەكانی كۆمەلگەی مەدەنی ورێكخراوە پرسەنەتەوەییەكانووەزارەتی پەروەردە كاربكەن بۆقول كردنەوەوگێرانەوەی متانەوئینتمای نەتەوەیی بۆتاكی كوردوكارلەسەرئەوپرسە گرنگە بكەن كەدواجارولات دەبێتە ولاتێكی شیرینترلەشام وخۆشەویستترلەهەموودونیا،دەبائینتماكردنی نیشتمان ببێتە خەمی گەورەی ئەوكەسانەی خەم وئازارەكانی نیشتمان ولاتیان هەرگرتوەولەپەنای دیوارەكانیش شتەكان دەبینن وگوێبیستی ئەودەنگانەش نین كەهەرباسی نیشتمان وخەبات وكوردایەتی دەكرێت، دەوترێت شام شەكرەوگیرفانیش لەولات شیرینترە .بەڵام لەگەل ئەوەشدامن هەردەلێم.


ئەی وەتەن مەفتونی تۆم و شێوەتم بیركەوتەوە
وەختی بەندی و ئەسارەت پێ بە تەوق و كۆتەوە
من لە زیكرو فیكری تۆ غافڵ نەبووم وا تێنەگەی
حەپس و زیندان و عیلەت تۆی لەبیر بردۆتەوە
شیعری: بێكەس