یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مه‌لا ئاراس رواندوزی
به‌رواری دابه‌زاندن: 13/09/2012 : 12:13:41
قه‌باره‌ی فۆنت
هەڵوەستەیەك سەبارەت بە فیلمە بەرهەمهێنراوەكە لە سەر پێغەمبەر (دخ)

www.Facebook.com/m-aras rwanduzi

دەركەوت هێشتا گەمە ترسناكەكە تەواو نەبووە، بەڵكە ئەوجارەیان بە شێوەیەكی قێزەونتر، لە ئەمریكا فیلمێك كە پڕاوپڕە لە درۆ، لە سەر كەسایەتی پێغەمبەرمان موحوممەد (دخ) بەرهەمهێنرا و نمایشكرا، ئەو بێڕێزیكردنە ڕاشكاوانەیە بە هەستی موسڵمانان، دەستدرێژییەكی ئاشكرایە بۆ سەر پاكێتی ژیانی یەكێك لە گەورەترین پیرۆزییەكانی ئیسلام، كە هیچ پاساوێكی لۆژیكی بەدیناكرێت لە ورووژاندنی هەڵوێستێكی خەتەرناكی لەو چەشنەیە، بە تایبەت كە هەموو لایەكمان، پێویستمان بەوپەڕی كۆششكردن هەیە لە پێناو ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان و ژیاندنەوەی ڕۆحی پێكەوەژیان و تەبایی نێوان ئایینەكان، لێ وەك دەردەكەوێت، لە بری بەدیهێنانی ئەو خواستە گەورەیە، كە دەستكەوتێكی زۆر چارەنووسسازە و، سەقامگیری سەرتاسەری جیهانی پێبەستراوەتەوە، دەستێكی بەهێزی تێكدەر هەیە، كە ئارەزووی هەرەسپێهێنانی هەموو دەستپێشخەرییەكی ئاشتییانە و تەباییانەی هەیە، تەنانەت ئامانجییەتی بە هەموو هێزێكەوە، وە بە شێوەیەكی مەنهەجییانەوە، كار بۆ خوڵقاندنی گرژی و شڵەژان و لێكترازان بكات.

 ئەو هەڵوێستە نابەجێیە تازەیە، شڵەژانێكی مەترسیداری لە جیهانی ئیسلامی لێكەوتەوە و، هەڵوێستگەلێكی جیاوازی بەدواداهات، تەنانەت لە زۆر شوێندا، بۆ نموونە لە لیبیا و میسر و تونس، ناڕەزایەتییەكان گەیشتنە ئەو ئاستەی، كە باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا پەلامار بدرێن و، لە شاری بەنغازی لیبیاش، باڵیۆزی ئەمریكا بكوژرێت، ئەوە سەرەڕای هۆشداریدان لە هێڕشكردنە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لە هەموو شوێنێكی جیهان، بۆیە لەو ڕوانگەیەوە، پێموایە گرژییەكان پتر پەرەدەستێنن و، كاردانەوەكانیش زۆر زیاتر دەبن، بەڵكە دەبێت ئەمریكا تا زەمەنێكی دوورودرێژ، باجی زۆر قوڕسی ئەو هەڵە كوشندەیە بدات، چونكە ئەوە بۆ یەكەمینجار نییە بەو شێوەیە دژایەتی پێغەمبەری ئیسلام و شوێنكەوتووانی ڕێبازەكەی بكرێت، بەڵكە وەكو ئاشكرا بوو، ئەوە درێژەكێشانی سیناریۆیەكی زۆر زۆر ترسناكە، كە پێشبینی دواییهاتنی ناكرێت، هەموو ئامانجێكیش لەو كارە ناشیرینانە، لەباربردنی هەوڵەكانی ژیاندنەوەی پێكەوەژیان و، بە پلەی یەكیش، دژایەتیكردنی ئایینی ئیسلامە، لە هەقیقەتیشدا، پەنابردن بۆ ئەو شێوازانە، لە دەرخستنی هەستی دوژمنكارانە بەرامبەر بە موسڵمانان، زادەی گۆڕانی هاوكێشەی هێزی جەماوەرییە لە سەر ئاستی جیهان بە گشتی و لە سەر ئاستی خۆرئاوا بە تایبەتی، كە خۆی لە زیادبوونی ڕێژەی موسڵمانان و دابەزینی ئاستی شوێنكەوتووانی ئایینەكانی تر دەبینێتەوە، دروستبوونی ئەو هاوكێشە تازەیەش، كە پێشڤەچوونی ڕەوتی ئیسلام و موسڵمانان لە سەر ئاستە جیاوازەكانی جیهانی بەهێزتر دەكات، مەترسی بۆ سەر ئێستا و ئایندەی ئەوانە دروستكردووە كە خۆیان بە گەورە و پێشڕەوی جیهان دادەنێن!!.

ئەوەی هیچ هۆشمەندێك نكۆڵی لە ڕاستییەكەی ناكات ئەوەیە، كە ڕووبەڕووبوونەوەی پێشكەوتنە سروشتییەكانی ئیسلام، لەڕێی ئەو هەنگاو و هەڵوێستە ناشیرینانەوە، هەموو بەرەنجام و دەرهاویشتەكان بە قازانجی ئیسلام و موسڵمانان تەواو دەكات، هەر ئەوانەش زەرەرمەند دەبن، كە دەیانەوێت بەربەست بخەنە بەردەم ڕەوڕەوەی پێشكەوتنی هەقیقەت، هەقیقەتیش لە ئیسلامدایە، ئیسلامیش هەقیقەتێكە، كە بە هیچ هەنگاو و هەڵوێسێكی ناشیرین ناشێوێت، ئەوەی شێواوی بە سەردادێت، ئەو سەرلێشێواوانەن، كە بە تەنها هەڵگری پەیامێكن پڕاوپڕ لە سەرلێشێواویی.