یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
هه‌مزه‌ به‌رزنجی
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/10/2012 : 13:33:07
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەم جەژنی قوربانەت چۆن بەسەر دەبەیت؟!...

چەند ڕۆژێكی تر جەژنی قوربانە...خەڵكی دڵخۆشن..هەر لە ئێستاوە تەدارەكی جەژن ساز ئەكەن..منداڵان پۆشاكی نوێ‌و خواردنی تایبەتیان ئەوێ‌...نوقڵ و شیرینی و شەربەت و چەرەس ئامادە دەكرێت...موسڵمانان دوای نوێژی جەژنیش قوربانییەكەیان بۆ خوای گەورە سەردەبڕن و دروشمەكەی باوكە ئیبراهیمی پێشەوای یەكخواپەرستان دووبارە دەكەنەوە...

بەڵام لە شام حاڵ زۆر جیاوازە....ئەوانیش قوربانی دەكەن... بەڵام قوربانییەكەیان زۆر قورس و گرانبەهایە...گیان و نەفسی خۆشەویستانیان بە بەرچاویانەوە شەهیدو بریندارو نوقسان و سەرنگوم دەكرێن...سوكایەتی بە دینیان دەكرێت....ئەتكی ناموس و شەرەفیان دەكرێت...بەڵێ‌ (بەشار)یش قوربانی خۆی دەكات بەڵام لەبەر ڕەزامەندی شەیتان و ئاخون و عەمامە بەسەرە ڕافیزەكانی تاران و لوبنان...

بیرمان بێت... لە دەمی قاقای پێكەنین و خۆشحاڵی ئەم جەژنەدا منداڵانی سوریامان لە یاد بێت...ئەو كاتەی ئامێزی گەرم دەگرینەوە بۆ كەسوكار لە یادمان بێت...كە ئەوان بێ‌ بەش لە پێكەنین و یاری....مەحرومكراو لە نوقڵ و جەژنانە....بێ‌ ناز لە پێكەنین و نازی دایك و باوك...دوور لە سەیرانگاو جۆلانە....گورگە هارەكانی بەعسی نوصەیری بەربونەتە گۆشتی ناسكیان. ئەوەی بەوان دەكرێت نە ڕوس بە چیچان و.... نە صربییەكان بە بۆسنەو هەرسك و... نە صەلیبی و خاچپەرستەكان بە عێراق و بیلادی رافیدەینیان نەكردووە....بەردەوام گۆشتاو گۆشت بە بەرچاوی جیهانی پێشەكەوتوخوازەوە!!! سەردەبڕدرێن...نۆرە دەكرێت لەسەر تكاندنی ئابڕوی ئافرەتە جوامێرو پاكداوێنەكانیان...

زۆرێك لە مێزەربەسەرەكانی خۆشمان ناتوانن تەنها دوعایەكیشیان بۆ بكەن و موسڵمانانیان لێ‌ بێداربكەنەوە چونكە ئەترسن نەبا ڕافیزە لاشەی گۆشتنیان بە درێل كون كون بكات!!....بیرت بێت ئەوان باجی زەلیلی یەك ئوممەت دەدەن...گەنج و لاوانیان بە كردەوە شەهادەتخوازەكانیان وانەی غیرەت و بێداری بیری ئوممەتێكی نوقم بوو لە پلانی جولەكەی خوێنمژو عەلمانییە عاڵقە لە گوێ‌كانیاندا دێننەوە...بۆیە دیمەنەكانیان كاریگەرترن لە ووتارە بێ‌ كردەوەكانی خۆ بە زانا زانەكانی لای خۆمان.

ڕۆژ نییە بە دەیان كەسی لاشە شێواوو لەتوپەت بوو بە دەستی خۆیان نەنێژن...چەندێك قورستر لێیان دەدرێت ئەوەندە گەرمتر پێشوازی لە مەرگی سەربەرزانەو پڕ لە عیززەت دەكەن...چەند جوان خەبات و جیهاد دەكەن...جگە لە دروشمی یەكخواپەرستی و نەڕەی تەكبیرو تەلبیەو ڕستەی پڕ لە وورە..... هیچی تریان لێ‌ نابیستی...هەر ئەمەشە جەرگی سەركردە جاشەكانی چواردەوریانی بڕیوەو تۆقاندونی.

ئێمەش لەناو زەلكاوی نازونیعمەتی بە حەرام پەیاكراو...ژەهرو خواردنی خراپ دەرخواردی یەكدەدەین تا پارویەكی چەورترو سەیارەیەكی كەشخەترو خانویەكی بەرزتر بۆ منداڵە پەروەردە كراوەكانمان بە زنجیرە دۆبلاجەكان پەیدابكەین!!!.....خۆزگە لە خزمەت ئەو خواناسانەدا بوینایە...خۆزگە لەم گەرمەی گەڕانی جەژنەدا لە كۆڵانە پڕ لە بۆنی بارودەكانی دەرعاو حیمص و حەلەبدا تەپوتۆزی ئەو جیهادەمان هەڵبمژیایە لە جیاتی عەترو داری عود...

خۆزگە هیچ نەبا لە ڕیزی دواوەی ئەو بۆخوا ژیاوانەدا بوینایەو برینی بریندارەكانیانمان بپێچایە...نەك لەناو ژیانێكی پڕ لە تاوان و كۆمەڵێكی بێ‌ هیممەت و غیرەت خەسیودا...جا من چۆن ئەم جەژنەم بەسەر بەرم و چی بكەم تا ڕووم بێت بڵێم براكانم لە بیر نەكردووەو مافیانم داوە؟؟