یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مه‌لا یوسف عه‌لی گه‌ره‌وه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 29/07/2013 : 12:05:18
قه‌باره‌ی فۆنت
نینۆک خواردن و زیانه‌کانی

ئاشکرایه‌ که‌ زۆربه‌ی که‌سه‌کان ئه‌گه‌ر مندال بێت یان له‌ ته‌مه‌نیکی گه‌وره‌دا بێت له‌ کاتی قه‌له‌قی دا یان له‌ کاتی شه‌رمدا نینۆک ده‌خوات،زۆر که‌سیش هه‌یه‌ که‌ وه‌ک خوویه‌ک زۆربه‌ی کاته‌کان ئه‌م کاره‌ دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌ چونکه‌ له‌سه‌ری راهاتووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند تویژینه‌وه‌یه‌کی زانستی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ ئه‌نجام درا،پزیشکیکی به‌ناوبانگی پێست به‌ ناوی (لاورێس گیپسۆن)چه‌ندین زیانی نینۆک خواردنی ئاشکرا کرد.

-نینۆک خواردن زیان به‌ پێست ده‌گه‌یه‌نیت چونکه‌ زۆرجار له‌گه‌ڵ نینۆکه‌که‌دا پێسته‌که‌ بریندار ده‌بێت و باکتریا له‌ ناو ده‌م یان له‌ ژێر نینۆکه‌که‌وه‌ ده‌چێته‌ ناو پێسته‌که‌ و تووشی نه‌خۆشیمان ده‌کات.

-ده‌بێته‌ هۆی تووشبوون به‌ هه‌ڵامه‌ت و نه‌خۆشییه‌ ڤایرۆسییه‌کانی تر له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی که‌ له‌سه‌ر یان له‌ ژێر نینۆکه‌که‌ن ده‌گوێزرێنه‌وه‌ بۆ ناو ده‌م.

-کااریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر خوار و خێچ بوونی ددانه‌کان هه‌یه‌ وه‌ یاخود شکاندنی ددانه‌کان،وه‌ هه‌روه‌ها ددانه‌کانی شه‌ویلگه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌جوڵێنێت.

-کۆنترۆڵی که‌سه‌که‌ تێک ده‌دات به‌وه‌ی که‌ زۆر جار که‌سه‌که‌ ئاگای له‌ خۆی نامێنێت وه‌ که‌سانی ده‌ورووباری پشت گوێ ده‌خات.

-شێوه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌و و نینۆک ناشرین ده‌کات ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا که‌ نینۆک هۆکاری جوانی ده‌ست و په‌نجه‌کانه‌ به‌ تایبه‌تی بۆ خانمان.

بۆیه‌ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی پیویسته‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بگرینه‌ به‌ر:

1- به‌کار هینانی بۆیه‌یه‌کی بۆن ناخۆش.بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانیێت بیکاته‌ ده‌میه‌وه‌ که‌ ئه‌م بۆیه‌یه‌ هیچ ڕه‌نگێکی نیه‌ و پیاوانیش ده‌توانن به‌ کاری بهێنن.

2- که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌مۆکی و که‌م بیر کردنه‌وه‌ له‌ کێشه‌کان.

3-کات به‌سه‌ربردن به‌ شتی تر وه‌ک (وه‌رزش کردن، مۆسیقا ، قورئان خویندن )