یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/10/2013 : 15:01:16
قه‌باره‌ی فۆنت
حاجیانی كوردزمانن بە جلی كوردیەوە جوانن..

 

عەلمانیەكانی لای خۆمان دەڵێن: با دین تێكەڵ بە سیاسەت نەكرێت، كەچی ساڵانە هەزاران حاجی بە ئاڵای كوردستانەوە ڕەوانەی كەعبە دەكەن! ڕێك وەك گۆشت وگۆشتاوەكەیە! وێڕای پیرۆزبایی سەفەری حەج وسەلامەتی بۆ هەموان لە ڕێنماییەكانی ساڵانە كە بۆ حاجیان دوبارە دەكرێتەوە پێیان دەڵێن: ئێوە لەو وڵاتە نوێنەری كوردن بۆ ناساندنی ناسنامەی نەتەوەكەمان لە جیهانی ئیسلامیدا بە جلی كوردیەوە بگەڕێن و ئاڵای كوردستان بەرزبكەنەوە، دیارەكە ئەوە مافێكی شەرعی و ئاسایی ویاسایی هەموو گەل نەتەوەیەكە، ئێمەش شانازی دەكەین بە كەڵچەرو ڕەسەنایەتی باوو باپیرانمان، كوردایەتی ڕەسەن و ڕاستەقینە بە بەشێك لە دینداریمان دەزانین، هەرچەندە ئەوەی دەچێت بۆ ئەو شوێنە بۆ ئەنجامدانی بنەمایەكی ئیسلام دەچێت كە پێویست كراوە لەسەری و لەو میانەشدا كۆمەڵێ‌ حیكمەت و فەلسەفەی تری تێدا دێتە جێ‌ لەوانە یەك ڕیزی و یەكترناسینی گەلانی موسڵمان.

ئەوەی لێرەدا مەبەستی تەوەرەكەیە ئەوانەی كە ڕێنماییەكە دەدەنە حاجیان  بە پۆشینی بەرگی كوردی خۆیان نایكەنە بەر نە لێرەو نە لەوێ‌ ! هاوكات لە كوردستان بەرگی كوردی بەرەو نەمانەو بەدواكەوتنی دەزانن! بەهۆی حوكمی واقیع كە لە كاریگەری سلبی میدیاو سەرانی وڵاتەكەمانا ڕەنگی داوەتەوە! زۆرینەی سەركردەكان و پەرلەمان و میدیاكانمان بەلایانەوە شەرمەو دواكەوتنە بەرگی كوردی! جەماوەریش ناچار بوە كە بەرگی بێگانە لەبەر بكات، وەك وتراوە: (گەورە ئاوێ‌ دەڕێژێ‌ گچكە پێی لێدەخشێنێ‌) هەرچەندە كەس بە دۆی خۆی ناڵێ‌ ترشە بەڵام بەرگی كوردی زۆر جوانترە لە جل وبەرگی سەرۆكانی هیندستان و ئەفغان و لیبیاو عەرەب و ئەفریقا، ئەوان بە شانازیەوە لەبەری دەكەن بەڵام لای ئێمە بە پێچەوانەوە ! بە ناوی جلوبەرگی ستاندەری جیهانی شانازی دەكەین بە جلو بەرگی بێگانەوە! پێشینانیش وتویانە: (كە لە سورت دۆڕاند لە لابای تێهەڵ ناهێنیەوە ) كوردایەتیش دەبێ‌ لە كوردستانە وە تیشك بداتەوە، نەك لە عەرەبستان، چون بە هۆی سیاسەتی زلهێزەكانەوە كە دابەشیان كردوین و هەرگیز ڕێگە نادەن ببین بەدەوڵەت ، لە سعودیەش هەر لە ژێر خێمەی بە ناو برا عەرەبەكانداین و هاوڵاتی عێراقی، ئاوەكەمان لە سەرچاوەوە لێڵە لە خوارێ‌ پاك نابێتەوە.