یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
ئەركان حاجی مەجید - کەلار
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/08/2017 : 12:47:40
قه‌باره‌ی فۆنت
" فەزڵی مانگی ذي الحجة و ئەو کردەوانەی تێیدا ئەنجام دەدرێن"

ئیمامی بوخاری لە عبدالله ی کوڕی عەباس لە پێغەمبەری خواوە {دروودی خوای لەسەربێت} ئەگێڕێتەوە کە فەرموویەتی:
"هیچ کردەوەیەکی چاکە لای خوای پەروەردگار بەقەد کردەوەکانی دە ڕۆژی مانگی ذي الحجة خۆشەویست تر و خێروپاداشتی زیاتر نیە،
وتیان تێکۆشانیش لە پێناوی خوا؟ فەرمووی بەڵێ، مەگەر کەسێک خۆی و هەموو ماڵەکەی ببات بۆ تێکۆشان لەپێناوی خوا، خۆی نەگەڕێتەوە و تەواوی ماڵەکەشی لەو پێناوەدا سەرف بکات"
کردەوەچاکەکان وەک ڕۆژو، قورئان خوێندن و تێگەیشتن لێی و جێبەجێ کردنی ئەو ئایەتانەی کەفەرمان بەچاکە دەکەن، ماڵبەخشین و هاوکاریکردنی هەژاران، قۆچ کردن، زیکر و یادی خوا، سەردانی کردنی خزم و کەسوکار و بەدەمەوەچوون و هاوکاری کردنیان، ئەنجامدانی فەریزەی حەج، یان هەرکردەوەیەکی چاکی تر لای خوای پەروەردگار پاداشتی زیاترە کە لەم دە ڕۆژەدا ئەنجام دەدرێت.
تێبینی:
یەکەم:جگە لەو حاجیانەی لەسەفەری حەجن، ڕۆژووگرتن وەک سوننەتی پێغەمبەری خوا دروود و سەلامی خوای لەسەربێت کە لەو نۆ ڕۆژەی مانگی ذي الحجة دا بەڕۆژو بووە بۆیە ڕۆژووگرتن تیایدا سوننەتە، بەڵام ئەم بابەتە تەنها لە ڕۆژوگرتندا کورت نابێتەوە، دەتوانی ڕۆژو بگریت و هەرکردەوەیەکی تری باشیش ئەنجام بدەیت، یاخود ئەوەی ناتوانێت بە ڕۆژو بێت دەتوانێت کردەوەچاکەکانی تر ئەنجام بدات کە ئاماژەمان بە هەندێکی کرد، واتا کردەوە چاکەکان تەنها ڕۆژوگرتن نیە بەتەنها،
دووەم: سەرەتای یەکەم ڕۆژی مانگی ذي الحجة وەک مانگەکانی تری ڕۆژژمێری کۆچی بەبینی مانگ بەچاو دیاری دەکرێت، وە لەبەر ئەوەی ئەم مانگە پەیوەستە بە دیاریکردنی ڕۆژی عەرەفە کە دەکاتە ڕۆژی 9ی ذي الحجة حاجیان لەو ڕۆژەدا لەسەر خاکی عەرەفە کۆدەبنەوە و ڕوکنی گەورەی حەج بەجێ دێنن، وە هەروەها دیاری کردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان کە دەکاتە ڕۆژی 10ی ذي الحجة،
بۆیە وڵاتی سعودیە وەک بەشێک لە پرۆسەی حەج گرنگی زیاتر دەدات بە بینی مانگی ذي الحجة،
لایەنێکی تری ئەم بابەتە پێشبینیە فەلەکیەکانە، کە بۆ ئەمساڵ پێشبینی دەکەن مانگی ذي القعدة لە وڵاتی سعودیە مانگێکی پڕ بێت واتا 30 ڕۆژبێت،
بەمەش سەرەتای یەکەم ڕۆژی مانگی ذي الحجة {ئەوەی کە لەناوخەڵکیدا پێی دەوترێت نۆمینەی حاجیان}دەکاتە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 23/8/2017ی زاینی،
وە ڕۆژی عەرەفە دەکاتە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 31/8/2017ی زاینی،
وە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 1/9/2017ی زاینی دەبێت،
وەک ئاماژەم پێ کرد ئەمە تەنها پێشبینی فەلەکناسەکانە، ئەم پێشبینیانە لەلایەن وەزارەتی دادی وڵاتی سعویەوە پشتی تەواوی پێنابەسترێت تاوەکو مانگ بەچاو نەبینرێت،
بۆیە ئێوارەی سبەی دووشەممە 29 ذي القعدة چاودێری مانگ دەکرێت، ئەگەر مانگ بینرا بەچاو ئەوکات ئەو بەروارانەی سەرەوە هەریەکێکیان ڕۆژێک دێنە پێشەوە، ئەگەر مانگیش نەبینرا بەروارەکان وەک خۆیان دەبن و پێشبینی فەلەکیەکان تەوادەبێت.