یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: رێژەی زەکات و سەرفیترەو فیدیەی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاری دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خالد مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بەحرەین: بە بەشداری سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆنگرەی دیالۆگی ئیسلامی- ئيسلامي بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئيدريس مەلەکی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەسعەد نانەکەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەشداری کۆڕبەندی زانستی کۆلێژی پەروەردە دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری زانستی هەفتانەی خۆی سازدەکات    *****    *****   لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری وۆرکشۆپێک بەناونیشانی (ڕۆڵی زانای ئاینی لەپاراستنی ئاشتی کۆمەڵگەو ڕێگری کردن لەتوندڕەوی و توندوتیژی)    *****    *****   لقی هەولێری یەکێتی زانایان سیمینارێک لەسەر مەترسی و هەستیاری بابەتی فەتوا ساز دەکات    *****    *****   شاندێکی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت   
وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی*
به‌رواری دابه‌زاندن: 26/09/2023 : 20:57:52
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەم دژایەتیەی یادی مولودی پێغەمبەر بۆ..!

وەیسی سەعید وەیسی

ساڵانە رۆژی پیرۆزی ١٢ی رەبیعولئەوەل بۆ زۆرینەی خەڵکی دونیا رۆژێکی تایبەت و واتا دارە، کە سالرۆژی لەدایکبوونی دوایین پێغەمبەرە، بە لەدایکبوونی حەزرەتی محمد المصطفى (سەلاوی خوای گەورەی لەسەربێت) سەرەتايێکی نوێی لەمێژووی مرۆڤایەتی دەستی پێکرد، چونکە لەدوای پێسپاردنی دوایین پەیامی ئاسمانی، شۆرشێکی گەورەی چاکسازی ئەنجامدا، کۆتایی ھێنا بەکۆیلایەتی وچەوساندنەوەو رەفتاری نەشیاو، برایەتی و دادو یەکسانی لەنێوان تاکەکاندا بەرقرار کرد و بناغەی مافی ئازادی لەنێوگەلان راگەیاند ، بۆیەش نازناوی رزگارکەری مرۆڤایەتی پێ بەخشرا، بۆیەش مرۆڤایەتی مافیەتی  شانازی بەم رۆژە پیرۆزەیە بکات و دلخۆشی دەرببرن بەیادی لەدایک بوونی پێغەمبەر.

بە درێژایی مێژوو گەلی كوردستان وەک ھەر سەروەری و شانازيێکی تر کە پێشکەشی ئایینی ئیسلامی کردوە ئەو شانازیەشی تۆمار کردوە ساڵانە یادی مولودی سەرداری پێغەمبەران، له‌ ته‌واوی شارو شارۆچكه‌كان بەرز رادەگرێت ، بەمەش دەردەکەوێت کوردو مولود ھیچ کات لەیەکترجیاناکرێنەوە، ئەوەش وه‌ك گرتنه‌ به‌ری رێچكه‌ی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین، کەیەکەمین کەس بوو بەئاشکرا یادی لەدایک بوونی پێغەمبەری کردۆتەوە.

ھەرچەندە بەداخەوە سالانە لەکوردستاندا خەڵکانێک کێشە لە نێوان موسلمانان دروست دەکەن، لەجیاتی بەرزراگرتن وخۆشحالی دەربرین بۆ یادەکە، نکۆلی لەبوونی یادەکە دەکەن وبەتاوان لەقەلەمی دەدەن، کەئەمەش جێگای سەرنجە، چۆن رێگا بەخۆیان دەدەن لەمینبەری پیرۆزی پێغەمبەرەوە خەلک لەم یادەیە سارد بکەنەوە، چونکە بەھۆی بەرزراگرتنی یادەکەیە وە خرۆشانێک دروست دەبێت بۆ بەردەوامی دان بەخۆشەویستی پێغەمبەر، وەئامرازێکە لە ئامرازەکانی بانگەواز بۆ ناساندنی بەرنامە و ئەدگارو رەوشتە جوانەکانی تا مرۆڤایەتی سوودو وانەی لێ وەربگرێت.

بۆیەش ناکرێت بەھەر بیانوو بۆھەرمەبەستێک بێت، گرنگی یادکردنەوەی یادی مولود بێ نرخ وبێ بەھا بکرێت، چونکە خاوەنی یادەکە زۆر لەوە زیاتر دەھێنێت یادەکەی بەرز رابگیرێت، وھەمیش بە پێی شەرع رێگەپێدراوە، تەنانەت بەشی ھەرە زۆری زانایان رایان وایە مرۆڤ پاداشت لەسەر ئەنجامدانی یادکردنەوەی مولود وەردەگرێت.

بەدیعوزەمان مامۆستا سەعیدی نوورسی لە بارەی پیرۆزی مولود جوانی فەرمووە (خوێندنەوەی مولود نامەی پێغەمبەرو قەسیدەی میعراج عادەتێکی ئیسلامی جوان و گەلێک سوود بەخشە تەنانەت ماییەی پێکەوە دانیشتن و ھاو دەمێکی ناسک و خاوێنە لەژیانی کۆمەلایەتی موسڵماناندا ھەروەک دەرس و وانەیەکە لەوپەری تام و لەززەت و خۆشی دا بۆیاد خستنەوەی راستیەکانی ئیمان و بزواندنی خۆشەویستی خواو عیشقی پێغەمبەر لەدلی موسلماناندا لە خوا داوا دەکەین ئەم عادەتە تا ئەبەد بە بەردەوامی بھێلێتەوە).

کاتی ھاتووە چیتر رێگە نەدرێت ساڵانە بەم شێوازەیە لەمینبەری مزگەوتەکانی کوردستان دژایەتی یادکردنەوەی مولودی پێغەمبەر بکرێت.