یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
سەلام عەبدولكەریم*
به‌رواری دابه‌زاندن: 22/12/2010 : 17:32:55
قه‌باره‌ی فۆنت
دیاردەی باران بارین‌و بێبارانی لەنێوان نهێنی ئاسمان‌و لێكدانەوەی زەویدا
دواجار دوای چاوەڕوانیەكی زۆری خەڵكی كوردستان، بارانبارین‌و بەفر بەشێكی زۆری ناوچەكانی كوردستانی گرتەوەو خەڵكی پێی شادبو، بەڵام ئەوەی دوای بارانبارین‌و پێشترو بۆداهاتوش دەمێنێتەوە، بریتیە لەو راڤەو لێكدانەوەیەی بۆ مەسەلەی باران نەبارین‌و بێبارانی دەكراو دەكرێ‌.

لەراستیدا ئەو لێكدانەوەیەی ژمارەیەك لەمامۆستایانی ئاینی بەڕێز بەر لەبارانبارین پێشكەشی ئێمەو خەڵكی كوردستانیان كرد، زیاد لەجارێك خاوەنی كەموكورتی‌و مایەی لەسەر راوەستانی بابەتیە، بەجۆرێ‌ كورت كردنەوەی بێبارانی بەتەنها بۆ مەسەلەی تاوان‌و گوناه‌و سزای خوای گەورەو لەولاشەوە نەبونی وەڵامی شیاو بۆ بونی بارانبارینی زۆر لەئەوروپا‌و خۆرئاواو ئەو وڵاتانەی بەلێكدانەوەی هەندێ‌ مامۆستای ئاینی بێباوەڕ‌و مەسیحین، ئێمەی خستە بەردەم تێڕامان‌و پرسیاری قوڵەوە، كە ئاخۆ دەبێ‌ ئەم ئیسلامە هێندە لاواز‌و دەستە پاچە بێ‌‌و نەتوانێ‌ لەدەرەوەی ئەم جیهانبینیەی هەندێ لەمەلا بەڕێزەكان وەڵامێكی ترمان لەمبارەوە بداتێ؟ داخۆ بڵێی دەكرێ‌ لەم چەرخی تەكنەلۆژیاو زانیاری‌و زانستەدا چیتر مرۆڤی باوەڕدار بەم لێكدانەوە نازانستی‌و نابابەتیانە تەڵقین بكرێن؟ ئایا كاتی ئەوە نەهاتوە خوێنەرانی نێو گوتاری ئاینی‌و ئیسلامی قسە‌و لێكدانەوەی زانستی‌و بابەتی خۆیان لەئاستی ئەم دیاردە‌و بەشێكی زۆر لەو شتانەی تر، كەراستەوخۆ پەیوەستن بەبیرباوەڕ‌و ژیان‌و گوزەرانی خەڵكی كوردستانەوە ئاراستە بكەن؟

بەبروِای ئێمە بێدەنگبونی بەشێكی زۆری خوێنەوارانی نێو گوتاری ئاینی‌و ئیسلامی لەئاستی دیاردەی بێبارنی‌و زۆر ببابەتیتردا، هێندەیتر وەك دەڵێن، بۆحاڵەتی ئیسلامی لەكوردستان قوڕەكەی خەستر كردۆتەوە، چونكە پێویستە لەنێو ئەو هەمو لێكدانەوە ئاینی‌و ئیسلامیانەیتردا، بیروڕاو لێكدانەوەی چینی خوێنەوارانی ئیسلامیش بزانین، نەك گۆڕەپانەكە بۆهەندێ‌ لێكدانەوە چۆڵبكرێ‌، كەتەنها جگە لەبەخشینی وێنەیەكی دواكەوتویی بیركردنەوەی ئاینی، كەڵكێكی تری نیە.

بەهەرحاڵ‌و بەكورتی لێكدانەوەی بەشێكی زۆر لەمامۆستایانی ئاینی بۆ دیاردەی بێبارانی، بونی تاوان‌و گوناهی مرۆڤەكانە‌و كاتێكیش لێیان پرسیون‌و دەپرسن: ئەی بۆچی لەخۆرئاواو وڵاتە نائاینی‌و نائیسلامیەكان نەك باران، بەڵكو لافاو هەڵدەستێ‌؟ وەڵامی مامۆستا بەڕێزەكان بریتیە لەچەند شتێك، لەوانە:

1- ئەو بارانەی لەئەوروپا‌و خۆرئاوا دەبارێ‌، بارانی رەحمەت نیە، بەڵكو هی غەزەبە.

2-ئەوروپا‌و خۆرئاوای مەسیحی‌و بێباوەڕ، تەنها دنیایان هەیەو دوا رۆژیان نیە، بۆیە خودای گەورە لەم دنیایە هەمو شتێكیان پێدەدات.

3-ئەوان دادپەرورەترن لەئێمەو كارەكانی ئەوان لەپێناوی خزمەتكردنی مرۆڤایەتیدایە.

لەراستیدا بەسەرنجدانێكی كورت لەم وەڵامانە‌و زۆر وەڵامی تری لەمجۆرە دەمانگەیەنێتە ئەو راستیەی ئەم ئاینە گەردونیە گەورەیەی ئیسلام چۆن هەندێجارو لەهەندێ‌ كات‌و شوێن‌و دیاردەو روداودا لەلایەن هەندێكەوە، بچوك دەكرێتەوەو دەخرێتە ریزی ئاینی مەسیحیەتی سەدەكانی ناوەڕاست، بەجۆرێك وایلێدەكرێت، كەنەك وەڵامی زانستی لێبەرهەم نەهێنرێت، بەڵكو وەك ئاینێكی دواكەوتوی سەردەمی چاخە تاریكەكانیش وێنا بكرێ‌و بناسرێت. هاوكات لەم ‌وەڵامانەوە دەگەینە ئەو راستیەی، كەبیركردنەوەی ئاینی هەندێ لەم مامۆستا بەڕێزانە چەندە بێبەشە لەعەقڵ‌و بیركردنەوەی زانستی نێو خودی ئاین خۆی، ئەمجۆرە لێكدانەوەیە چەندە هەژارو دەستەوسانە لەبەردەم دیاردەیەكی وەك بێبارانیدا، كەبەپێویستی نازانم لێرەدا ئەم وەڵامانە شیبكەمەوە، وەلـێ‌ ئێمە لەروانگەی فەلسەفەی مێژوەوە هەوڵدەدەین قسەیەك لەسەر ئەم دیاردەیە بكەین.

لەفەلسەفەی مێژودا چەند بیردۆزێكمان بۆ راڤەكردنی روداو هەیە(ئەگەر بارانبارین وەك روداوێك وەربگرین بەوەی باران یان ئاو لەئاسمانەوە دێتە خوارەوە بۆسەر زەوی)، ئەوا بەكورتی بیردۆزی مەسیحیەت پێیوایە مرۆڤ هیچ پەیوەندیەكی بەروداوەوە نیەو هەمو شتێك لەدەسەڵات‌و ویستی خوای گەورەدایە‌و مرۆڤ بونەوەرێكی مەحكومكراوە، هەرچی بیردۆزی مادیەت‌و ماركسیزمیشە، وایلێكدەداتەوە، كەهێزە میتافیزیكی‌و نادیارەكان هیچ رۆڵ‌و كاریگەریان لەسەر روداو نیە‌و سەرجەم گۆڕانكاریەكان لەرێگەی كاریگەری‌و كارلێكی مادە لەگەڵ یەكتریدا رودەدەن.

دیارە وردەكاری هەردو تیۆرەكە وردترە، لەوەی ئێمە لەم پەرەگرافەدا كورتی بكەینەو، بەڵام پوختەی بیردۆزەكان لەم بابەتەدا تاڕادەیەكی زۆر بەو جۆرەیە. بەبڕوای ئێَە هەردو تیۆرەكە هەڵگری كەموكورتین، بەڵكو ئەوەی زانستیترە ئەوەیە هەم هێزی میتافیزیكی، كەلای ئێمە مەبەست(خودا)یە لەگەڵ مرۆڤ هەریەكە بەگوێرەی قەبارەو تواناو ئیرادەی خۆی‌و بەگوێرەی روداوەكە رۆڵ‌و كاریگەریان لەسەر روداو هەیە، ئەگەرچی لەبنەڕەدا لەبیركردنەوەی ئێمە هەمو شتەكان لای خودایە، بەڵام خودا مرۆڤی مەحكوم نەكردوە، بەڵكو بژاردەی پێداوە‌و هێزو عەقڵ‌و جوڵەو رۆح‌و جەستەیشی پێبەخشیوە لەگەڵ دەرفەت‌و ژیان بۆ ئەوەی لەسەر زەویدا روداو دروستبكات‌و رۆڵی هەبێت.

ئەوەی پەیوەندیدارە بەمەسەلەی بێبارانی، لێرەدا مەسەلە ئەوە نیە تەنها بەهۆی گوناهەوە خودا سزای مرۆڤەكان دەدات، بەڵكو بارانبارین‌و دیاردە سروشتیەكان‌و مەسەلەی گۆڕانكاری پەیوەندی بەویست‌و دەسەڵاتی خوداوە هەیەو شتێكە لەنهێنی ئاسمان‌و ئەودیو بیركردنەوەو زانینی دونیاو مرۆڤ، كەموكورتی گەورەی لێكدانەوەی هەندێ‌ لەمامۆستایانی ئاینی بەڕێز لەوەدایە، كەلێكدانەوەیەكی مادیانە بۆدیاردەیەكی ئاسمانی‌و نامادی دەكەن، بەواتایەكیتر بەئامرازێكی بینراو راڤەی نەبینراوێك دەكەن، پاشان پەیوەستكردنی بێبارانی بەتاوانی مرۆڤ‌و پێشكەشكردنی لێكدانەوەی نازانستی‌و لاواز لەبەرامبەر دیاردەی بارانبارینی زۆری ئەوروپا‌و خۆرئاوا لەسەر چەند ئاستێك گرفتی بۆ مرۆڤی باوەڕدار لەگەڵ خۆی‌و بەرامبەر بەپەروەردگارو دروستكەرەكەیشی، كەخودایە دروستدەكات، چونكە ئەگەر مەسەلە بەزەیی خوداو میهرەبانی ئەو بێت بۆ مرۆڤی خۆرئاوا، ئەوا بەلێكدانەوەی ئاینی، مرۆڤی باوەڕدار لەپێشترە تامەسیحی‌و بێباوەڕێك. ئەگەریش مەسەلە بارانی غەزەب بێت، ئەوكاتە مردنی مناڵێكی بچوك، كەهێشتا ژیری‌و فامی نیە‌و باش‌و خراپی خۆی نازانێت‌و بەهۆی لافاو‌و بارانبارینەوە تیادەچێت‌و دەمرێت، ئەبێ‌ چی بێت؟ یاخود ئەگەر مەسەلە دادپەروەری ئەوان بێت‌و ستەمكاری ئێمە(وەك یەكێك لەمامۆستا بەڕێزەكان لەوتاری هەینی‌و لەمیدیایەكی ئاسمانیەوە وایدەوت)، ئەوا ئەمە كەی پەیوەندی بەدیاردەی بارانبارین‌و نەبارین لەخۆرئاوا‌و لای خۆشمان بەم راڤە‌و لێكدانەوەیە هەیە. لەلایەكتریەوە ئەگەر ئێمە باوەڕ بەم لێكدانەوەیەی مامۆستا ئاینیەكان بكەین، ئەوا گومان‌و سكاڵامان لەناخەوە بەرامبەر بەخودا بۆ دروستدەبێت لەبەرامبەر ئەوەدا، كە بۆچی بۆئەوانی بێباوەڕ بەبەزەیی‌و بەخشندەبێت‌و بارانیان بۆببارێنێت، كەچی بۆ ئێمە بەپێچەوانەوە‌و سزامان بدات. بۆیە كاتی ئەوە هاتوە چیتر رێگە نەدرێ ئاین بەگشتی‌و ئیسلام بەتایبەت هێندە لاواز بكرێ‌، تاوەكو لەبەرامبەر دیاردەیەكی وەك بێبارانیدا، نەتوانرێ‌ وەڵامێكی زانستی لـێهەڵبهێنرێ.

بەبروِای من دەكرێ‌ تاوان‌و گوناهی مرۆڤ لەو روانگەوە لەم روداوەدا بەكاریگەر بزانین، بەوەی هۆیەكە بۆ دروستبونی نادادپەروەری كۆمەڵایەتی‌و بێبەشبونی مرۆڤی دیكە لەمافی ژیان‌و مافی كۆمەڵایەتی‌و مافی ئازادی‌و تاد.‌و لەوێشەوە بۆداڕوخانی كۆمەڵگە. هەروەك دەشـێ‌ ئەم پێشێلكاریە ببێتە مایەی زیزبونی ئاسمان‌و خودا لەئاستی مرۆڤەكان لەجێگەیەكدا(هەرچەندە ئەم بۆچونەی خۆشم كتومت بەبۆچونێكی زانستی‌و بابەتی لەچوارچێوەی بیركردنەوەی ئاینیدا نازانم، بەڵكو من بڕوام وایە مرۆڤ بەتفاقی دنیاییەوە توانای ئەوەی نیە بچێتە نێو كێڵگەی نهێنی ئاسمان‌و نهێنیەكانی ئیرادە‌و دەسەڵات‌و بەرنامەی خوداوە‌و لای من لەرێگەی عەقڵ‌و لۆژیك‌و لێكدانەوەی دنیاییەوە جیهانێكی نەزانراو‌و پەیپێنەبراوە)، بەڵام هەرگیز ناكرێ‌ خودای گەورە تۆڵە لەمرۆڤەكان بكاتەوەو بارانیان بۆ نەبارێنێ‌. ئەمە جگەلەوەی قبوڵكردنی رەهای لێكدانەوەی مامۆستایانی ئاینی لەلایەكیترەوە یەكسانە بەسفركردنەوە‌و خاڵیكردنەوەی هەمو گۆشەنیگاو بنەما زانستیەكانی نێو گوتار‌و بیركردنەوەی ئاینی‌و ئیسلامی، كەدەمێكە لەبەرامبەر دیاردە سروشتیەكاندا، زانایان‌و بیریارانی ئاینی‌و ئیسلامی كار لەسەر پێكەوە گرێدانی زانست‌و ئاین دەكەن.

هەروەها ئەو لێكدانەوە نازانستیە دونیاییانەی تر، كەبۆ بارانبارین‌و دیاردەو گۆڕانكاری تری دەكەن، ئەو ئاسەوارە خراپەی دیكەش جێدەهێڵت، كەمرۆڤ لەبەرامبەر دیاردە نادیارو ئاسمانیەكانی تریشدا رێگە بەخۆی بدات بچێتە ناویەوە‌و بەگوێرەی عەقڵ‌و بیركردنەوەی خۆی چی زانی، لێكیبداتەوە‌و راڤەی بۆبكات، بەمەش جۆرێك لەكەموكورتی لەبیركردنەوەو لەتەندروستێتی بڕیاردانی مرۆڤدا دروستدەبێت.

هاوكات زۆر دیاردەو رودانی ترمان هەیە، كەئاماژەن بۆ ئەوەی دیاردەی سروشتی‌و ئاسمانیەكان پەیوەندیان بەسروشتی بەرنامەی كارو جوڵەی خۆیانەوە هەیە‌و بۆ مرۆڤەكان‌و لەبەرخاتری مرۆڤەكان رونادەن، باشترین نمونەش كۆچكردنی ئیبراهیمی كوڕی پێغەمەبەرە(د.خ)، كە لەو رۆژەدا، خۆر دەگیرێ‌و هەندێ‌ لەباوەڕداران پەیوەستی دەكەن بەمردنی ئیبراهیمە‌وە، بەڵام پێغەمبەر (د.خ) رەدیان دەداتەوە، كە خۆر‌و مانگ دو نیشانەن لەنیشانەكانی خوای گەورە، بۆمردن‌و هاتنە ژیانی هیچ كەسێك ناگیرێن( بۆوردەكاری زیاتر ئەم لینكە بكەرەوە http://ejabat.google.com/ejabat/thread?tid=5b66cc992a4fe511).
Salam_80jornalist@yahoo.com
* مامۆستای زانكۆ‌و كاندیدی دكتۆرا لەبواری مێژوی نوێ‌و هاوچەرخ- زانكۆی سلێمانی.