یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
مه‌عروف مه‌لا عه‌وڵا روستایی
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/02/2011 : 20:58:52
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕاكه‌ ... ڕاكه‌ ... تا په‌شیمان نه‌بوویته‌وه‌ !!
marufruste@gmail.com

مرۆڤه‌كان له‌ موڵكی په‌روه‌ردگار ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌ڵام نازانن بۆ... بیریان چۆته‌وه‌ له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌خت دان ، ئیمامی عه‌لی ده‌فه‌رموێت ( الدنيا أولها عناء، وآخرها فناء، في حلالها حساب، وفي حرامها عقاب ) ، پیغه‌مبه‌رمان ده‌فه‌رموێ ( الدنیا مزرعه‌ اڵاخره‌ ) ، ژیانی دونیا كێڵگه‌ی دوارۆژه‌ ، كه‌واته‌ هه‌رگیز رێگامه‌ده‌‌و، مه‌هێڵه‌ ئه‌م فرسه‌ته‌ زێرینه‌ت له‌ ده‌ست به‌جێت ، خۆت مه‌دۆرێنه‌ ، خۆت مه‌فرۆشه‌ ، نه‌بیته‌ چه‌كی ده‌ستی ئه‌م‌و ئه‌و، به‌كیفی خۆیان ئاڵو گۆرت بێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جێگای خۆیان خۆش بكه‌ن ، هه‌رگیز بیر له‌وه‌ مه‌كه‌ره‌وه‌ بڵێیت با له‌دونیا به‌ئارزوی خۆم رابوێرم‌و ، له‌رۆژی قیامه‌تیش جی ده‌بێت با به‌بێت ، ئێمه‌ له‌ ژیانی دونیا جێنیشی په‌روردگارین بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م‌و ، دیاریكراو تا په‌روردگارمان به‌په‌رستین‌و له‌ فرمانی ده‌رنه‌جین‌و سنوره‌كانی نه‌به‌زێنین ، ئه‌بێ هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی بكه‌ین له‌و ئه‌ركه‌ی پێمان سپێردراوه‌، په‌روردگار ده‌فه‌رمووێ ( وما الحیاه‌ الدنیا الا متاع الغرور ) ، ژیانی دونیا ماوه‌یه‌كه‌ زۆر كه‌م‌و كورته‌ هه‌موو كاتێك مه‌ترسی مردنت له‌ سه‌ره‌ ، به‌ هه‌ر هۆكارێك بێت... یان كاره‌ساتێكی كوشنده‌...وه‌ك ، ئاگرێك ، خنكانێك ، نه‌خۆشیه‌كی له‌ ناكاو ، خلیسكانێك ، وه‌رگه‌ران یان پێكدادان به‌ هۆی ئۆتمبێل ، پێوه‌دانێكی ژه‌هراوی ، فیشه‌كێكی وێڵ‌و سه‌رگه‌ردان .
بۆیه‌ پێت ده‌ڵێم : ئه‌وه‌ی له‌ دونیا به‌ ده‌ستی دێنی گشتی ده‌روات ... پاره‌ ، ئافره‌ت ، خانوو ، پله‌‌وپایه‌ ، شه‌هاده‌ ، ناوبانگی زۆر ، گشتی به‌ته‌نیا جێت ده‌هێڵن‌و كه‌لكیان نابێت بۆت ، یه‌روردگار ده‌فه‌رمووێ ( وما هذه الحياة الدنيا الا لهو ولعب وإن الدار الآخرة لـهى الحيوان ) ، سه‌یری مێژووت كردووه‌ چه‌ند كه‌س له‌ وانه‌ی ناویان له‌ مێژوو تۆماركراوه‌ به‌دونیا گه‌یشتوون ، سه‌یری ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ بكه‌‌و، خۆت بریار بده‌ له‌ ژیانی خۆت ، ئاخۆ راكردنت به‌دوای دونیا چ سودێكت بێ ده‌گه‌یێنێت ، ته‌نیا دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ دین‌و قورئان‌و سونه‌ت .
ده‌گێڕنه‌وه‌ كوڕێك به‌ باوكی ده‌ڵێت : ده‌مه‌وێت ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌ بینیومه‌‌و شه‌یدای جوانییه‌كه‌ی بووم بیخوازم ، باوكیشی به‌م قسانه‌ زۆر دڵخۆش بوو ووتی ئه‌و كچه‌ له‌ كوێیه‌ هه‌تا بۆتی بخوازم كوڕی خۆم ؟
كاتێك ڕۆشتن‌و كچه‌كه‌یان بینی باوكه‌كه‌ی زۆر كچه‌كه‌ی به‌دڵ بوو بۆیه‌ به‌كوره‌كه‌ی ده‌لێت : كوڕی خۆم ئه‌و كچه‌ له‌ ئاستی تۆدانیه‌‌و بۆ تۆ باش نیه‌ ، ئه‌و شایسته‌ی پیاوێكی شاره‌زایه‌ له‌ ژیانی دونیا وه‌ك منه‌ . كوڕه‌ سه‌ری له‌ وقسه‌كانی باوكی سووڕما ، بۆیه‌ وتی نه‌خێر شتی وانیه‌ ته‌نها من ده‌یخوازم . ناكۆكی دروست بوو له‌ به‌ینی كور‌و باب ، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان په‌نایان برده‌ لای مه‌ركه‌زی پۆلیس چیرۆكی خۆیان گێرایه‌وه‌ بۆ زابته‌كه‌ ، ئه‌ویش وتی كچه‌كه‌ بهێنن هه‌تا لێی بپرسین كامتانی ده‌وێت ، كاتێك زابته‌كه‌ كچه‌ی بینی زۆر سه‌رنجی راكێشا بۆیه‌ وتی ئه‌و ته‌نها شایسته‌ی كه‌سێكی وه‌ك منه‌‌و بۆمن باشه‌ كه‌بیخوازم ، ئه‌وجاره‌ كێشه‌ كه‌وته‌ بینی هه‌رسێكیان كور‌و ، باب‌و ، زابت مه‌ركه‌ز ، هه‌ریه‌كه‌‌و بۆ خۆی ده‌ویست ،
ناچار بوون چوونه‌ لای وه‌زیر ، به‌هه‌مان شێوه‌ كه‌ وه‌زیریش كچه‌ی بینی پێی باش بوو بۆ خۆی بێت‌و كه‌سی تر باسی نه‌كات تا له‌ كۆتاییدا چوونه‌ لای به‌رپرسی وڵات‌و مه‌سه‌له‌كه‌یان تێگه‌یان هه‌روه‌ك جاره‌كانی پیشوو به‌رپرسی وڵاتیش كه‌ چاوی به‌ كچه‌ كه‌وت پێی وتن ئه‌م ئافره‌ته‌ ته‌نها شایسته‌ی كه‌سێكی به‌ ده‌سته‌ڵاته‌ وه‌كو من بۆیه‌ ئه‌م كچه‌ بۆ من ده‌بێت‌و ده‌یخوازم ... كێشه‌كه‌ زیاتر گه‌وره‌ بوو وه‌ مشتومڕه‌كه‌ زیادی كرد له‌به‌ر ئه‌مه‌ كچه‌كه‌ وتی من چاره‌سه‌رێكم لایه‌ !!!
من ڕاده‌كه‌م ئێوه‌ش به‌دوامدا راكه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی توانی بمگرێت ئه‌وا من ده‌بمه‌ نسیبی ئه‌و ده‌مخوازێت ... به‌ڵێ‌ ئه‌وه‌ بوو كچه‌ رای كرد‌و هه‌موو رایان كرد به‌دوایدا ، له‌ پڕێكدا كه‌ به‌ دوای كچه‌كه‌وه‌ بوون‌و رایان ده‌كرد هه‌ر پێنجیان كه‌وتنه‌ چاڵێكی قووڵه‌وه‌ ، پاشان كچه‌ سه‌یرێكی كردن‌و وتی زانیتان من كێم ؟؟؟

من دونیام !!! من ئه‌و شته‌م كه‌هه‌موو خه‌ڵكی به‌ دوام دا راده‌كه‌ن‌و پێش بركێ‌ ده‌كه‌ن تاپێم بگه‌ن‌و به‌ده‌ستم بێنن ، له‌ دینه‌كه‌یان بێئاگا ده‌بن ، له‌ قورئان‌و سونه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر بێئاگا ده‌بن ، هه‌تا ده‌كه‌ونه‌ ساتی مه‌رگ‌و ده‌چنه‌ گۆڕه‌وه‌ ، به‌ڵام ناشتوانن پێم بگه‌ن ... !!! سه‌یركه‌و بیر به‌كه‌ره‌وه‌ خۆت هه‌ڵ مه‌خه‌له‌تێنه‌ .