یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
محمد حسن عبدالله
به‌رواری دابه‌زاندن: 19/03/2011 : 09:32:04
قه‌باره‌ی فۆنت
مامۆستایان له‌ نێوان پشتگیری له‌ میلله‌ت و گه‌نده‌ڵكاراندا
گومانی تیادا نییه‌ كه‌ مامۆستایانی پایه‌ به‌رزی ئایینی چ ڕۆڵ و پێگه‌یه‌كیان هه‌یه‌ له‌ ناو ئاییندا و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی دروست بوونی پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ و گرنگ بۆیان له‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌دا و به‌ تایبه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری.
ئێمه‌ی گه‌لی كورد به‌ درێژایی مێژوو ده‌سه‌ڵاتداران سته‌میان لێكردووین به‌ شێوه‌ی جیاواز و له‌ هه‌ر ساتێكیشدا مامۆستایانی پایه‌ به‌رزی ئایینی له‌ بیری میلله‌ته‌ ڕه‌ش و ڕووت و داماوه‌كه‌یاندا بوون و پشتی ئه‌وانیان گرتووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی زانای هه‌ندێك به‌ناو ئایینی تری ده‌ستكاری كراو كه‌ ده‌ستیشیان له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌یاندا هه‌بووه‌ و مێژووش ئه‌مه‌مان زۆر به‌ باشی پێ ده‌ڵێت.

سه‌یرم لێ دێت، باشه‌ هه‌ندێك كه‌س ده‌یانه‌وێت مامۆستایان دابنیشن له‌ مزگه‌وته‌كانیاندا و ته‌نها پێشنوێژی بكه‌ن و ئه‌گه‌ر ووتاری هه‌ینیشی هه‌بوو ووتاره‌كه‌شی بدات به‌ڵام نابێت له‌ ووتاره‌كه‌یدا باسی بارودۆخی میلله‌ت بكات، كه‌ وا خه‌ریكه‌ ئه‌وه‌شیان لێ قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن ،ئیتر بۆی نه‌بێت هیچی تر بكات! زۆر سه‌یره‌ ، زۆربه‌ی نوێژخوێنانی ئه‌مڕۆ ده‌توانن پێشنوێژی بكه‌ن و هه‌ندێكیشیان ده‌توانن ووتاری هه‌ینیش بخوێننه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیشانه‌ی تر كه‌ ده‌یانه‌وێت مامۆستایان ته‌نها خه‌ریكی ئه‌وانه‌ بن به‌ڕاستی زۆر كه‌س هه‌ن ئێستا هه‌موو ئه‌و كارانه‌ باش ده‌زانن، هه‌ڵبه‌ت پاش سوپاسی خوای گه‌وره‌ ، به‌ڕاستی مامۆستایانیش هۆكارێك بوون بۆ فێربوونی خه‌ڵك به‌و ئه‌ركانه‌، ده‌بێت مامۆستایان ڕۆڵی خۆیانیان هه‌بێت له‌ هه‌ر پێشهات و شتێكی تردا كه‌ بۆ میلله‌ته‌كه‌یان دێته‌ پێش،مامۆستایان ده‌بێت پێشه‌وای خه‌ڵك بن بۆ كاری چاكه‌ و وه‌ستان دژی گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ی نا دادپه‌روه‌رن كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌ركێكی زۆر گه‌وره‌ و مه‌زنه‌، چونكه‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلام بانگه‌واز بۆ دادپه‌روه‌ری و خۆشگوزه‌رانی مرۆڤه‌كان ده‌كات، ئیدی چۆن ده‌بێت ئه‌وان یان هه‌ر كه‌سێكی تری موسڵمان دابنیشێت و زوڵم و گه‌نده‌ڵی قبوڵ بكات.
چه‌كی ده‌ستی مامۆستایانی ئایینی ئه‌و زانسته‌یه‌ كه‌ فێری بوون و به‌شی كردارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ میلله‌تدا جێ به‌جێی ده‌كه‌ن چونكه‌ ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌و میلله‌ته‌ن، ئه‌وان دێن و پێشه‌وایه‌تی گه‌ل ده‌كه‌ن بۆ وه‌ستانه‌وه‌ دژی گه‌نده‌ڵكاران چونكه‌ هه‌روه‌ك ووتمان ئایینه‌كه‌یان داوای لێكردوون، نه‌ك هه‌ر له‌وان به‌ڵكو له‌ هه‌موو موسڵمانێكی داواكردووه‌ به‌ڵام ئه‌وان بڕیاره‌ سه‌رمه‌شقمان بن بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌و ڕۆڵه‌ ببین وه‌ك چۆن له‌ به‌ندایه‌تییه‌كانی تریشدا له‌ پێشه‌وه‌ی ئێمه‌ن و ده‌ستمان ده‌گرن و فێرمان ده‌كه‌ن.

مامۆستایان ئێمه‌ فێر ده‌كه‌ن و پێمان ده‌ڵێن كه‌ خراپه‌ نه‌كه‌ین و چاكه‌ بكه‌ین وه‌ خۆشیان ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن جێ به‌ جێی ده‌كه‌ن، ئه‌ی باشه‌ گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری و خواردنی مافی خه‌ڵكی تر و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌ت و ڕێگرتن له‌ بیر و ڕای ئازاد و چه‌ندین شتی تر كه‌ ده‌سه‌ڵاتداران پێی هه‌ڵده‌ستن خراپه‌ نین؟ باشه‌ ئه‌مانه‌ش ئایین دژیان نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه‌؟ هه‌ر مرۆڤێك به‌ر هه‌ر شێوازێك و له‌ هه‌ر كات و شوێنێكدا كاری خراپه‌ بكات بێگومان ئایین دژییه‌تی و ئیتر بێده‌نگ بوونی ناوێت به‌ڵكو هه‌ر كه‌س چی پێ ده‌كرێت له‌ چاككردن و ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌یدا ده‌بێت پێی هه‌ستێت.
كه‌واته‌ ئه‌وه‌ ئایینه‌ كه‌ فه‌رمانی كردووه‌ مامۆستایان سه‌رمه‌شقی میلله‌ته‌كه‌یان بن له‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌ری و هه‌موو خراپه‌كارییه‌ك له‌سه‌ر زه‌ویدا و كه‌سیش ناتوانێت ئه‌م ڕۆڵه‌یان لێ بسه‌نێت و هه‌وڵی لادانیان بدات.

محمد حسن عبدالله-قوتابی زانكۆ

-MUHAMED912009@YAHOO.COM