یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
فەرەیدون بێوار، هەولێر
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/04/2011 : 09:51:53
قه‌باره‌ی فۆنت
تكایە دەست را گرن
F_bewar@yahoo.com


چەند رۆژێكە خۆپیشاندانەكان بەرەو ئاقاری توندوتیژی چوونە و ئاڵۆزی زێتری لێكەوتۆتەوە، بۆیە تكاكارم دەسەڵات (حكومەت، بەتایبەتی یەكێتی و پارتی) هێز لەدژی خۆپیشاندەران بەكار نەهێنێت و خۆپیشاندەرانیش پەنا بۆ توندوتیژی و روژاندنی هێزەكان نەبەن و نەبنە ئامڕازی دەستی حزبە سیاسییەكان.

لێرەشدا ئەركی حزبە ئۆپۆزسیۆنەك...انە بەفەرمی داوا لەخۆپیشاندەران بكەن بۆ ماوەیەكی كاتی خۆپیشاندانەكان كۆتایی پێبێت و دەرفەتێك بدرێتە حكومەت، ئەگەر چاكسازی نەكرد ئەوا دووبارە خۆپیشاندانەكان دەست پێبكاتەوە.

دەخوازم ئۆپۆزسیۆن بەبەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بكات و خۆپیشاندەران بۆ مەبەستی خۆی بەكار نەهێنێت و چیتر لەرێگەی میدیاكانیانەوە هانیان نەدات بۆ بەردەوامیدانی خۆپیشاندان.

پێویستە بەبێ مەرج كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان لەنێوان سەرجەم حزبەكوردستانییەكان ببەسترێت و كۆتایی بەم دۆخە نالەبارە بهێنرێت، بێ ئەوەی سازش لەسەر چاكسازی و گۆڕانكاری ریشەیی بكرێت، بەڵام بەدەر لەمەرامی حزبی وسیاسی هەندێك لایەن.

ئەركی نووسەران و رۆشنبیران و مامۆستایانی ئایینی و رێكخراوەكانی مەدەنییە رۆڵی ئاشتەوایی و هێمنی بگێڕن نەك ببنە بەشێك لەئاڵۆزی و بەردەوامیدانی دۆخە نالەبارەكە.

دوبارە تكایە هەمووتان دەست راگرن، بابگەڕێینەوە بۆ سەر مێزی دیالۆگ و بەرێگەی یاسایی و لەچوارچێوەی دام و دەزگا شەرعییەكانی هەرێم، كێشە و ململانێكانمان چارسەر بكەین، لەپێناو كوردستان.



كێشەكە شەخسییە نەك سیستەم

دەرەنجامی ململانێكانی نێوان حزبە سیاسییەكانی كوردستان بەتایبەتی ململانێكانی نێوان حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان و حزبەكانی لەحكومەت بەتایبەتی یەكێتی وپارتی، دەریخست كە ململانێكان لەسەر خراپی سیستەم و گۆڕینی سیستەم نییە، بەڵكو شەخسییە و كینە و بوغزی شەخسی هەیە. بۆیە دەبینین هێندەی كە دژایەتی شەخس دەكرێ، هێندە دژایەتی دیاریدەی گەندەڵی و سیستەمە ئێكسپایەرەكە ناكرێ.

بۆیە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات متمانەیان بەرامبەر یەكتری لە دەستداوە و بەگومانەوە دەڕواننە هەموو هەنگاوێكی باشی یەكتری..

ئەگەر رەوشەكە بەمشێوەیە بەردەوام بێت و سەرجەم لایەنەكان بەبێ مەرج نەگەڕێنەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ ئەوا چاوەڕێی توندوتیژیی زیاتر دەكەم.



یاسا بۆ رۆشنبیرانیشە
یاسا دەبێ بەسەر هەموواندا جێ بەجێ بكرێت نەك نوخبە و بەربرسانی لێ ریزپەر بكرێت و چینی هەژاری پێ سزا بدرێت، مرۆڤی نەخوێندەوار و مرۆڤی خوێندەوار هەر دووكیان هەر مرۆڤن. نوخبەكان بەردەوام باسی سەروەری یاسا دەكەن كەچی كە یاسا یەخەی خۆیان دەگرێ بەسیناریۆی دەزانن. من لێرەدا مەبەستم تۆمەتبار كردنی دكتۆر فاروق و رێبین و زیندانی كردنی ئەوان نییە، بەڵكو بەگشتی قسان دەكەم و پێموایە نابێ لە جێ بەجێ كردنی یاسا بترسێین جا بەسەر هەر كەسێكدا بچەسپێ، یاسا و كردارەكانی ئەو بڕیار دەدات كە ئایا تاونبارە یان نا؟ ئێمە نابیِ پێشوەختە بڕیار بدەین و كەمپین دژی سەروەری یاسا پێكبهێنین.


پەیامێك بۆ ئۆپۆزسیۆن
پێویستە ئیوەش وەكو حزبی ئیسلامی و كوردستانی و ئۆپۆزسیۆن رۆڵی ئاشتی و هێمنی بگێڕن و چیتر جەماوەر بۆ خۆپیشاندان هان نەدەن، هەر چەندە من لەگەل ئەوە نیم هێز دژی خۆپیشاندەر بەكار بێت، بەڵام پێموایە كاتی هاتووە حزبەكانی ئۆپۆزسیۆن و حزبەكانی لەحكومەت بەرێگەی دیالۆگ كێشە و ململانێكانیان چارەسەر بكەن، نەك پەنا بۆ شەقام بەرن، من ترسم لەوە هەیە حزبەكانی دەسەڵاتیش لایەنگری خۆیان بێننە سەر شەقام، ئەوكات كارەساتێكی كەورە روودەدات كە كۆنترۆڵكردنی زەحمەتە.